رۆژی 18/4/2014 باوكی هونه‌رمه‌ند "چــنار" له وڵاتی سوید به نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
دوای ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشی و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مالمۆ له وڵاتی سوید، دوێنێ (محه‌مه‌د ئه‌مین) كه ده‌كاته باوكی هونه‌رمه‌ند خاتوو چـنار كۆچی دواییکرد، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بڕیار نه‌دراوه له وڵاتی سوید به خاكی بسپێردرێت یاخود بیهێننه‌وه بۆ كوردستان.
جێی ئاماژه‌یە به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه هونه‌رمه‌ند چنار ته‌واوی كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست وئەمەش كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر دوا خستنی ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی چنار كه بریار بوو له‌مساڵدا بڵاوبیته‌وه.هەروەها بریاربوو به‌منزیكانه كلیپ بۆ گۆرانی نوێی ئه‌نجام بدات و بڵاوی بكاته‌وه.
باوان رزگار نوری