رووداو - واشنتن
پەرلەمانتارێکی كوردی عێراق لە ئەمریکا دەیەوێت له رێگه‌ی بینینی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه، كاره‌ساتی كوردانی ئێزدی به جینۆساید بناسێنرێت. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق کە پێش رووداوی شنگال بەو شێوەیە ناسراو نەبوو، بەڵام رووداوەکانی شنگال و داکۆکیکردن لە کوردانی ئێزدی بووە ئەو کەسایەتییەی ببێتە خاوەنی دوو خەڵاتی جیهانی.
له پاڵ چیرۆكی تراژیدی كوردانی ئێزدی، چیرۆكی به‌ناوبانگبوونی ڤیان نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌و توانایه‌ی ئینته‌رنێت به تاكه‌كانی به‌خشیووه، ئامرازێك كه ده‌نگی ژنێكی كه‌مینه له سووچێكی پشتوگێخراوی جیهانه‌وه ده‌دات به گوێی جیهاندا.
هه‌ر كه جیهان ده‌ستێوه‌ردانی كرد بۆ پاراستنی كوردانی ئێزدی، ڤیان زیاتر بووبه به‌شێكی جیانه‌كراوه له چیرۆكه‌كه. بووه براوه‌ی لانیكه‌م دوو خه‌ڵاتی جیهانی بۆ ژنانی بوێر و كاریگه‌ری جیهان و گوته‌بێژی كوردانی ئێزدی له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی جیهان.
هێشتا شنگال به‌ته‌واوه‌تی له داعش وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه ئه‌و كاره‌كرا ڤیان پێشنیازده‌كات ئاسایشی شارۆچكه‌كه به هێزێك بسپێردرێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی كوردی ئێزدیبن.
ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ڤیان ده‌خیل هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌تر ده‌دات و له‌ڕێگه‌ی بینینی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه ده‌یه‌وێت كاره‌ساتی كوردانی ئێزدی به جینۆساید بناسێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ