رووداو - بارسێلۆنا
بۆ یەکەمجار لە بارسێلۆنای ئیسپانیا، یەکێک لە بەرزترین، قەڵاکان کە بە مرۆڤ بەرزکراوەتەوە، درووستکرا. قەڵا مرۆییەکە قەڵایەکی 10 نهۆمییە، واتە 10 ریز مرۆڤ لە سەر یەکدی وەستاون و شێوەی قەڵایەکیان درووستکردووە.
قەڵاکە ناونراوە "پالچا سانت جاومە" و لەبەردەم هۆڵی شارەکەدا نمایشکرا و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی شارەکە بۆ بینینی قەڵاکە ئامادەی نمایشەکە بوون.
ئەو گرووپەی کە ئەم قەڵایەیان دروستکردووە، ناوی خۆیانیان ناوە "درووستکەرانی قەڵای-مرۆیی". بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1969 دامەزراوە. بە یەکێک لە کۆنترین گرووپەکان بۆ ئەو مەبەستە دادەنرێت و لەسەر ئاستی هەرێمی کاتالۆنیاش بە چوارەم کۆنترین گرووپ دادەنرێت.
لە ساڵی 1987ەوە ئەم گرووپە قەڵای مرۆیی بەرزدەکەنەوە، بەڵام ئەمساڵ توانیان ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی خۆیاندا تۆماربکەن و قەڵایەکی 10 نهۆمی دروستبکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ