رووداو- واشنتن
بەشێک لە وڵاتان تاوەكو ئێستا هەڵوێستی روونیان لەبارەی پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان نییە، یەکێک لەو وڵاتانە ئەمریکایە، بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بەردەوام پشتیوانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دەردەبڕن، بەڵام شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پێیانوایە بەهۆی پەیوەندی باشی واشنتن لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە، نایەوێت پشتیوانی خۆی بۆ گشتپرسی و جیابوونەوەی باشووری کوردستان لە عێراق دەرببڕێت. بەڵام واشنتن مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقعدا دەکات، بۆیە ئەگەر باشووری کوردستانیش ببێت بە دەوڵەت، ئەوکات پەیوەندییەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵیدا و پشتیوانیشی دەکات.
وەڵامی حكومەتی ئەمریكا بۆ پرسیارێ‌كی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو ناڕوون بوو، بەرپرسێكی ئەمریكی لەلایەك ئێستا پاڵپشتی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكات و، لەلایەكی دیكە ئامادەنییە بڵێت دژی كوردستانێكی سەربەخۆ دەوەستنەوە یاخود نا.
مارك تۆنه‌ر: جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایگەیاند"ئێمە پشتگیری هەرێمی كوردستان دەكەین وەك بەشێك لە عێراق و، پشتگیری هەوڵە گەورەكانیان دەكەین لە شەڕی دژی داعش، نامەوێت ئێستا باسی پرۆسەی سیاسی بكەم كە هێشتا نییە، یان ریفراندۆمێك كە هێشتا ئەنجام نەدراوە".
تێكڕای سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی دژی سه‌ربه‌خۆییه، به‌تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆیی تاكلایه‌نه. حاڵه‌تی وا
هه‌بووه كه ئه‌مریكا رازی بووه، وه‌ك باشوری سودان، چونكه سودان و باشووری سودان له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌ك رازیبوون باشووری سودان سه‌ربه‌خۆیی پێبدرێت، بەڵام هیچ جۆره رازیبوونێكی له‌و جۆره له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ