فەرەنسا دەستبەسەر كۆمەڵەیەكی خێرخوازی ئیسلامیدا دەگرێت

24-11-2014
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن فەرەنسا
A+ A-

رووداو-france24

فەرەنسا كۆمەڵەی "لوئلوئە ئەمەل"ی خێرخوازی ئیسلامی بە پاڵپشتی دارایی بۆ جیهادییەكانی سووریا و عێراق تۆمەتبار دەكات.

دۆسیەی كۆمەڵەی "لوئلوئە ئەمەل"ی خێرخوازی ئیسلامی كە گومانی ئەوەی لێدەكرێت پاڵپشتی دارایی لە "تیرۆر" بكات لە عێراق و سووریا، وای لە دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسی كردووە بەدواداچوون لەسەر دوو لە ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە بكات، بەتۆمەتی ئینتیمابوونیان بۆ "تاوانكارەكانی ئەوانەی پەیوەندیان بە رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە هەیەو پاڵشتی دارایی لە تیرۆر دەكەن".

لێكۆڵەرەوان بەدواداچوون بۆ ئەوە دەكەن كە ئەم كۆمەڵەیە بۆ چ مەبەستێك ئەم پارەیە كۆدەكاتەوە، بە تایبەت ئەو پارەیەی كە لە مزگەوتەكانی پاریس یان لەسەر ئینتەرنێت وەك كۆمەك پێیان دەدرێت.

دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی كۆمەڵەكەی دەركرد، كە لە كانوونی دووەمی 2012 دامەزراوە و چالاكییەكانی لە خاكی فەلەستین و سووریا ئەنجام دەدات، كۆمەڵەكەش دەكەوێتە ژێر چاودێری دادوەری تا ئەو كاتەی كۆتایی بە لێكۆڵینەوەكان دەهێندرێت، ئەمەش داوی ئەوەی لە ژێر رۆشنایی بڕیارێكی كارگێڕی، لە سەرەتای 2014 وە هەژماری بانكیان سڕكرا.

بەپێی وتارێكی رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی، یەكێك لە ئەندامانی ئەو كۆمەڵەیە ئۆتۆمبێلێكی ئەنبۆلانسی بە كەرستەی پزیشكییەوە لە رێگەی ئیتاڵیاوە لە 27ی ئابی 2013 بەرەو یۆنان بردووە و دواتریش چووەتە توركیا، لە كۆتایشیدا گەیشتووەتە ناوچەی ئەدلەبی سووریا، كە ناوچەی بزووتنەوەی "ئەحرار شام"ە و پاڵپشتی لە جەبهەی ئیسلامی دەكات كە دژی رژێمی ئەسەدە لە سووریا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە