تاڵیبان 5 سەرکردەی لەسەر داعش دەردەکات

22-10-2014
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن تاڵیبان داعش
A+ A-

رووداو- CNN

بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان دەرکردنی گوتەبێژەكەی رادەگەیەنێت بە هۆی بەیعەتدان بە داعش و ئەوەش رادەگەیەنێ کە کەسێکی دیکەیان لە شوێنی ئەو دامەزراندووە، بزووتنەوەکە دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی.

بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانی دەرکردنی شەهید ئەڵڵا شەهید، گوتەبێژ بەناوی بزووتنەوە رادەگەیەنێت بە هۆی بەیعەتدان بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، بزووتنەوەکە دووپاتیدەکاتەوە کە "ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی".

بەپێی ماڵپەڕەکانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان، "بزووتنەوەكە بڕیاری دەرکردنی 5 سەرکردەی باڵای خۆی دەركردووە بە هۆی ئەوەی لە رابردوودا رایانگەیاندبوو دەچنە نێو داعش و بەییعەت بە رێکخراوەکە دەدەن".

لە راگەیەندراوێکی بزووتنەوەی تاڵیباندا ناسنامەی راستەقینەی شەهید ئاشکراكراوە کە ناوی تەواوی "شێخ مەقبول"ـە و نازناوی "شێخ شەهید"ی لە خۆی ناوە، لە رێگەی ئەو ناوەشی مەبەستی تایبەتی خۆی بەکارهێناوە.
 
بزووتنەوەی تاڵیبان ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە گوایە بزووتنەوەکەیان بڕیاریداوە بەیعەت بداتە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، کە هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەم هەواڵەیان بڵاوکردبووەوە، گوتەبێژی بزووتنەوەکە دەڵێت،" ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە