رووداو- واشنتن
له كۆشكی سپی، له‌سه‌ر یه‌ك پرس، گوته‌بێژی سه‌رۆك ئۆباما پرسیارباران ده‌كرێت. رۆژنامه‌نووسان رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌یانپرسی ئایا دوای گرتنی دوو شاری گرنگی سووریا و عێراق لەماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئۆباما به ستراتیژی خۆیدا بچێته‌وه. "نه‌خێر" وه‌ڵامی گوته‌بێژه‌كه‌ی ئۆبامایه، كه ده‌ڵێت "له ده‌ستدانی دوو شار بە مانای شكستی ته‌واوی ستراتیژه‌كه نایه‌ت".
جۆش ئێرنێست، گوته‌بێژی كۆشكی سپی دەڵێ: "هیچ گومانی تێدا نییه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی رومادی له‌لایه‌ن داعشه‌وه پاشه‌كشه‌یه. ئێمه هه‌فته‌یه‌كه به راشكاوی ئه‌وه‌مان گوتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین رێخكراوێكه كه ده‌یەوێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له هه‌رێمێكدا بڵاوبكاته‌وه. سه‌ركه‌وتووش نه‌بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ كۆبانێ و زۆر ناوچه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، سنووری ده‌سه‌ڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه دروسته له‌باره‌ی تكریتیشه‌وه. ئه‌مه دروسته له‌باره‌ی ٢٥% خاكی نیشته‌جێبوونه‌وه كه داعش پێشتر كۆنترۆڵی كردبوو".
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری رووداودا، گوته‌بێژێكی دیکەی حكومه‌تی ئه‌مریكا پێداگریده‌كات لەوەی داعش لاوازكراوه.
ماری هارف گوتی: "ده‌ڵێم كه ده‌ستكه‌وته‌كان زیاترن له پاشه‌كشه‌كان، به‌ڵام دواجار گرنگییه هه‌تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، كه ئه‌ویش لاوازكردن و تێكشکاندنی داعشه". به‌ڵام تووندترین ره‌خنه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكایه. كۆمارییه‌كان كه زۆرینه‌ن داوای گۆڕینی ستراتیژه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ندێك داوای ناردنی سه‌ربازی ئه‌مریكاش ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕه‌كه.
جۆن بۆینه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه، سه‌رۆك ده‌بێت واز له‌و سیاسه‌ته‌ی بهێنێت كه كارناكات و له‌جیاتی ستراتیژێكی به‌رفراوان دابڕێژێت بۆ تێكشكاندنی ئه‌م تیرۆریسته دڕندانه".
ره‌خنه‌گران ته‌نیا ئه‌ندامانی پارتی ئۆپۆزیسیۆن نین، به‌ڵكو كه‌سانی وه‌كو دێریك هارڤی كه پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا بووه و ئێستا مامۆستای زانكۆیه، ستراتیژی ئۆباما به شكستخواردوو وه‌سفده‌كه‌ن.
دێریك هارڤی، مامۆستای زانكۆی باشووری فلۆریدا دەڵێ: "پێموایه داعش ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره و زۆر به‌توانان. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیان به‌تایبه‌تی ژێرخانه نه‌وتییه‌كانیان تێكشكێنراون، به‌ڵام توانیویانه خۆیان بگونجێنن و هه‌ڵبستنه‌وه."
له‌پشت سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی داعشه‌وه، هه‌ندێك پسپۆڕ ده‌ڵێن هۆكاری سیاسی هه‌ن. مایكڵ پریجنت، پسپۆڕی سه‌ربازی، زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی دەڵێ: "گرفتی عه‌بادی ئه‌وه‌یه، كه ئێستا ئه‌و وه‌كو مالیكی ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ وایه: سه‌ركرده‌یه‌كی لاوازه و كۆنترۆڵكراوه كه له‌ژێر كاریگه‌ری پارته شیعه‌كاندایە، به‌ڵام به‌بێ به‌شداری چالاكی سوننه‌كان، سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی دژی داعش مه‌حاڵه و ناتوانێت ئه‌وه بكات كه ده‌یه‌وێت".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ