رووداو –رۆیتەرز
راوێژكاری ئەڵمانیا دژی بە ئەندامبوونی وڵاتی توركیا دەوەستێتەوە لە یەكێتی ئەوروپا، هۆكارەكەشی بۆ جێبەجێنەكردنی مەرجەكان دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، پارتی دیموكراتی كریستیانی، كە ئەنجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا سەرۆكایەتی دەكات و كۆبەندی هاوكاری پارتی یەكێتیی كریستیانی لە ئەڵمانیا، دژایەتیكردنی ئەندامێتی توركیایان لە یەكێتی ئەوروپا خستووەتە ناو بەرنامەی كاری هەڵبژاردنی 22/9/2013.
رۆیتەرز وێنەیەكی لە بەرنامەی كاری ئەو دوو پارتە دەستكەوتووە، كە تێیدا ئاماژە بەوە كراوە "لەبەرئەوەی توركیا پێودانگەكانی ئەندامێتی لە یەكێتی ئەوروپایان بەجێ نەهێناوە، ئەوان لە دژی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە دەوەستنەوە".
لە كارنامەی هەڵبژاردنی ئەو دووپارتە كریستیانییەدا هاتووە "فراوانبوونی پێگەی ئابووری توركیا، دەبێتە بارێكی قورس بەسەر یەكێتی ئەوروپاو دەبێتە سەرچاوەی كێشە".
توركیا لەساڵی 1987 گەڵاڵەنامەی ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپای واژووكردووە و تاوەكو ئێستا چەندین جار لەلایەن وڵاتانی ئەندام لەو یەكێتییەدا ئەندامبوونی رەتكراوەتەوە.


.jpeg&w=3840&q=75)

