بۆكۆحەرام زیاتر لە 100 ژن و منداڵ دەڕفێنێت

18-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بۆکۆ حەرام
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2014، گرووپی چەكداری بۆكۆ حەرام هێرشی كردە سەر گوندێک لە باكووری رۆژهەڵاتی نایجیریا و 32 كەسیان لە خەڵكی ئەو گوندە كوشت و  ژمارەیەكی زۆر خەڵكیشیان رفاند.

پۆلیسی نایجیریا رایگەیاندووە، كە چەكدارانی بۆكۆحەرام هێرشیان كردووەتە سەر گوندی گومسوری لە باكووری رۆژئاوای نایجیریا و 32 كەسیان كوشتووە و ژمارەیەك خەڵكیان رفاندووە، كە بە زیاتر لە 100 كەس خەمڵێنراوە، بەشی زۆری رفێندراوەكانیش ژن و منداڵن . 

ئەو گوندەی هێرشی كراوەتە سەر دەكەوێتە سەر رێگای چیبۆك، ئەو شوێنەی، كە لە چەند مانگی رابردوودا چەکدارانی بۆکۆ حەرام زیاتر لە 200 كچیان لە رێگەی قوتابخانە لێ رفاند. گومسوری پێشتریش هەڕەشەی چەكدارانی بۆكۆحەرامی لەسەر بووە ، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئە وڵاتەوە پارێزگاری لێكراوە، بەڵام پێنجشەممە چەكدارانی بۆكۆحەرام توانییان ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو گوندە بكوژن و ئەوانی دیكە بڕفێنن. 

حكومەتی ئە وڵاتە باری نائاسایی بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاندووە، چونكە هەموو هێڵەكانی تەلەفۆنی ئەو ناوچانە لەلایەن چەكدارانی بۆكۆحەرامەوە بڕدراوە و هێشتاش مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە هەیە.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە