رووداو- مۆسكۆ
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئیدانەی بڕیارەكانی ئەمریكا دەكات و رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی ئەمریكا خۆدزینەوەن لە راستییەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە، باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بڕیارێكی تایبەتی سەرۆكایەتی، بەبیانووی تێكدانی بارودۆخی ئۆكڕاینا و دژایەتی پرۆسەی دیموكراسی، بڕیاری سزادانی چەند بەرپرسێكی رووسی راگەیاند.
وەك لە راگەیەنراوێكی كۆشكی سپیدا هاتووە، ئەم بڕیارەی ئۆباما پەیامێكی تووندە بۆ رووسیا، بۆئەوەی تێبگات لە ئەنجامی هەركارێك كە دەیكات.
هاوكات لە میانەی كۆبوونەوەكانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل، گفتوگۆ دەربارەی سزادانی سەركردەكانی رووسیا و كریمیا كرا، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بیست بەرپرسی رووسیا و كریمیا سزابدات.
ئەم هەنگاوەی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا تەنیا رۆژێك دوای ئەنجامدانی راپرسییەكەی نیمچە دوورگەی كریمیا دێت، كە زۆرینەی دانیشتوانی بڕیاریاندا هەرێـمەكەیان بە رووسیاوە بلكێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ