كۆشكی سپی: ڤیزا بە باڵیۆزی نوێی ئێران نادەین

11-04-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن كۆشكی سپی باڵیۆزی نوێی ئێران
A+ A-

رووداو- واشنتن

گوتەبێژی كۆشكی سپی رایدەگەیەنێ، بە نەتەوە یەكگرتووەكانمان راگەیاندووە كە ڤیزا بە حامد ئەبو تاڵیبی، باڵیۆزی نوێی ئێران نادەین.

حامد ئەبو تاڵیبی كە دیپلۆماتكارێكی ئێرانی بەناوبانگە، بڕیاربوو وەك باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەكاربێت. بەڵام واشنتۆن پێواییە لە ساڵی 1979حامد رۆلی سەرەكی هەبووە لە قەیرانی بارمتەكانی ئەمریكا لە تاران.

بەم هۆیەوە جای گارنی، گوتەبێژی كۆشكی سپی  دەڵێت "بە نەتەوە یەكگرتووەكانمان راگەیاندووە كە  ڤیزا بە حامد ئەبو تاڵیبی نادەین".

سەبارەت بەم ئاكارە سیاسییە بێ پێشینەیە، هەندێك لە  دیپلۆماتكارەكان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەوەی رەنگە ئەمریكا  ئاكاری هاوشێوە لە ئایندەدا دووبارەبكاتەوە.

جێفری لۆرێنتی، دیپلۆماتاكار لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت "رەنگە ئیدی وڵاتانی دیكە  هەوڵی ئەوە بدەن كە مافی  پێنەدانی ڤیزا بە دیپلۆماتكارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا وەربگرنەوە". بەڵام بە دووریشی زانی ئەمریكا  بە ئاسانی ئەمە قبووڵ بكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە