رووداو- ئاژانسەكان
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر 24 فڕۆکەی جۆری راڤالی لە فەرەنسا دەكرێت و ئەم فڕۆکانە هەڵگری مووشەکی ئێم بی دی دیبی ئەین، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بەهای گرێبەستەکەی بە 5 ملیار یۆرۆ دیاریکردووە.
چاودێران و رۆژنامەکانی میسر ئەم گرێبەستە بە مەزنترین گرێبەستی سەربازی دادەنێن کە لە نێوان میسر و فەرەنسا واژۆکراوە، رۆژنامەکە دەشڵێت میسر سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردوون. دوێنێ 9/2/2015 شاندێکی میسر سەردانی پاریسی کرد و سەرجەم گرێبەستەکانیان یەکلایی کردنەوە.



