رووداو - واشنتن
بەشێک لە شرۆڤەکاران پێیانوایە، ئیدارەی ترەمپ گرنگی بە هەرێمی کوردستان دەدات بەهۆی ستراتیژیەتی لە شەڕی داعش و بوونی سەرمایەی نەوت، کە زیاتر بە ئیدارەیەکی ئابووری دەناسرێت.
رۆژی هەینی 3-2-2017 رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکەم رۆژی کاری دەستپێکرد و رایگەیاند، هه‌موو توانای وه‌زاره‌تەکەی دەخاتە کار بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی وڵاتەکەی.
له‌به‌رده‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، تیله‌رسن به‌ڵێنی گۆڕانكاری ریشه‌یی دا و گوتی "وه‌كو وه‌زیر هه‌موو توانا و به‌هره‌كانی وه‌زاره‌ت به باشترین شێوه ده‌خه‌مه‌كار. ئه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ندێك گۆڕانكاری بهێنێت به‌سه‌ر شێوازی ته‌قلیدی جێبه‌جێكردنی كاره‌كان له‌م وه‌زاره‌ته".
زۆربه‌ی پسپۆڕانی واشنتن پێیان وایه، پێكهاته‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، له‌وانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت، به تایبه‌تی جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌كان.
ئۆون دانیاڵز، لە دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك كاونسڵ دەڵێت "پێموایه هاوئاهەنگی زۆر له نێوان جه‌نه‌راڵ فلین و جه‌نه‌راڵ ماتیس ده‌بینین. ئه‌وان له‌وانه‌یه هه‌وڵبده‌ن رۆڵێكی زیاتر به حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ن شان به شانی حكومه‌تی به‌غدا. به‌ڵام پێموایه مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌م كاته‌دا شتێكی زه‌حمه‌ته و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م هه‌ندێك به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن".
به لای دۆناڵد تره‌مپه‌وه، گرنگترین شت به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌بێت.
بیلال وه‌هاب، لە په‌یمانگەی واشنتن دەڵێت "هه‌م له قسه‌كانی تره‌مپ خۆی و هه‌م له‌وانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری تره‌مپن ئه‌وه‌یه كه به چاو‌ێكی بزنسمان ده‌ڕوانێته جیهان. دیپلۆماسییه‌تی تره‌مپ دیپلۆماسیه‌تێكی ئابووری بزنسییه، واته ته‌ماشای وڵاتان ده‌كات نه‌ك وه‌كو هاوپه‌یمان به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بزانێت كێ به كه‌ڵكی دێت".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی دیكه‌ی جیهان، سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ.
رووداو زانیویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، خه‌ریكی لۆبیكردن و نزیكبوونه‌وه‌ن له ئیداره‌كه و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی باشتر له ئیداره‌ی ئیداره‌ی باراك ئۆباما به‌رامبه‌ر باشووری كوردستان په‌یڕه‌و بكات.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ