رووداو - هەولێر
خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی دەستگیرانداری خۆی لەگەڵ دیانا ملیسا پۆتێرۆی خۆشەویستی راگەیاند و ئاشكرایکرد ئاهەنگەکەیان لە شاری بارانکیا ئەنجامداوە بەرلەوەی بگەڕێتەوە تۆرینۆ.
ئاهەنگەکە لەو هوتێلەدا بەڕێوەچوو کە یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لێی دابەزیبوون لە کاتی بەشداریکردنیان لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا.
دوای تەواوبوونی رێورەسمەکە کوادرادۆ و هاوسەرەکەی روویان کردە فڕۆکەخانەی ئارنستۆ کۆرتیۆز.
هاوسەرگیری نێوان ئەو دووانە هاوسەرگیرییەکی مەدەنییە و دوای ئەوەش یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا پیرۆزباییان لە کوادرادۆ و هاوسەرەکەی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ