رووداو -هه‌رێز جه‌مال
پاش ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌خشى یارییه‌كانى مۆندیال له‌سه‌ر مانگى ده‌ستكردى نایلسات له لایه‌ن تۆر زى دى ئێفى بڵاوبۆیه‌وه ، كه‌ناڵه ئه‌ڵمانیه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات .
توماس ستانگى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كه‌ناڵه‌كه‌و ڕێگه‌پێدراو بۆ پێدانى زانیارییه‌كان ئاشكراى كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان له‌سه‌ر مانگى ده‌ستكردى نایلسات و ئه‌وروپا یارییه‌كانیان په‌خش ناكه‌ن و مافى په‌خشیشیان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فه‌ریقا نیه .
ئه‌و ڕێگه‌پێدراوه‌ى كه‌ناڵه گوتوشێتى كه‌ناڵه‌كه‌یان به زمانى ئه‌ڵمانى و له‌سه‌ر مانگى ده‌ستكردى ئاسترا 64 یارى جامى جیهانى ده‌گوازێته‌وه كه ئه‌مه‌یان تواناى ئه‌وه‌ی هه‌یه بینه‌رانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بیبینن .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ