ڕووداو-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد
ڕێكخراوى دۆستايه‌تى كوردى-ژاپۆنى،ئه‌مڕۆ 23/10/2016له شارى سه‌يتاماى وو‌ڵاتى ژاپۆن,خولێكيان تۆپى پێى فوتساڵيان كرده‌وه.
له خوله‌كه‌دا 4 تيپى كورده په‌نابه‌ره‌كان و 2 تيپى ژاپۆنى و تيپێكى كاميرۆن و تيپێكى به‌ريتانيا به‌شدارن.
بڕياره له مانگى شوباتى ساڵى داهاتووش له شێخان،خولێكى تۆپى پێى فوتساڵ بۆ 27 تيپى منداڵه ئاواره ئێزيديه‌كان بكه‌نه‌وه و دواتريش ڕێكخراوه‌كه يه‌كه‌مى خوله‌كه‌ى شێخان ده‌بات بۆ ژاپۆن و له‌گه‌ڵ يه‌كه‌مى خوله‌كه‌ى ژاپۆن يارى ده‌كه‌ن.
وه‌كاس چۆلاك,سكرتێرى ڕێكخراوى دۆستايه‌تى كوردى-ژاپۆنى به (رووداو)ـى گووت " خوله‌كه ناوى مۆنديالى پشتگيرى په‌نابه‌ره‌كانه له ژاپۆن،ئامانجمانه له چه‌ند ڕێگه‌يه‌كه‌وه پشتگيرى و هاوكارى ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه بكه‌ين كه له ژاپۆن نيشته‌جێن،هه‌روه‌ها پشتگيرى ئه‌و ئاوارانه بكه‌ين كه ئێستا له باشوورى كوردستانن به تايبه‌تى ئاواره ئێزيديه‌كان".
له كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌دا،كينۆشيتا،سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه په‌يامێكى خوێنده‌وه و ڕايگه‌ياند " وو‌ڵاتى ژاپۆن پشتگيرى له ئاشتى ده‌كات له هه‌ر شوێنێك بێت و په‌يامى ئاشتى بۆ سه‌رجه‌م ووڵاتان ده‌نێرێت"گووتيشى " سه‌ره‌خۆشى له خێزانى شه‌هيده‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين و هيواخوازين كورد سه‌ركه‌وتوو بێت له جه‌نگى دژى تيرۆردا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ