نازناوه‌كه‌ى ریال پڕ به‌ پێستى خۆیه‌تى

21-05-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ریال مه‌درید
A+ A-

یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ى نزیكه‌ى 1000 رۆژ زیاترى له‌ده‌سته‌به‌ركردنى نازى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا كۆتایهات و بۆ جارێكى تر شكۆى خۆى بۆ ئه‌و نازناوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌و له‌ نێو یاریگه‌ى مه‌له‌گه‌وه‌ بۆ جارى سیى وسێ له‌ مێژوودا بووه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ .

هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م فیكه‌ى لالیگا، ریال مه‌درید به‌ گه‌وره‌ترین فشاره‌وه‌ هاته‌ مه‌یدانى كێبڕكێ فشارێك كه‌ ته‌واوى یاریزانان و راهێنه‌رو كارگێرى و هانده‌رانیان  كه‌ باش ده‌یانزانى ئه‌گه‌ر كۆتایى نه‌یه‌ت له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵ ئه‌وا شكۆو ناوو نێوبانگى ئه‌و یانه‌یه‌ له‌كه‌دار ده‌كات و چى دیكه‌ ناتوانن یانه‌كه‌یان به‌ گه‌وره‌ترین یانه‌ى جیهان ناوببه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و پاش پێنج وه‌رز نه‌توانێت ببێته‌ پاڵه‌وانى وڵاته‌كه‌ى .

ریال له‌ وه‌رزى 2016-2017 نایابترین ئاستى له‌ چاو چاره‌كه‌ سه‌ده‌ى رابردوو پێشكه‌ش كردووه‌،یاریزانه‌كان و راهێنه‌ره‌كه‌شیان  هه‌رچى هه‌لێك هاته‌ به‌رده‌میان ژیرانه‌ قۆستاییانه‌و نه‌یانهێشت كه‌مترین فشار بێته‌ سه‌ریان له‌ كاتێكدا بێ ئاگا له‌ رووخساریان تاوى گه‌وره‌ترین  لێخوره‌رى كه‌شتیه‌كیان تاودا كه‌ هه‌ركاتێك له‌ كاته‌كان چاوه‌ڕوانى نقوم بوونێكى وێرانكه‌ر ده‌بووون .

زۆرى نه‌برد زیدان و كه‌تیبه‌كه‌ى ته‌واو هاوكێشه‌كانیان پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌و نانێكى چه‌وریان كر به‌ قورگى هانده‌رانیان كه‌ چه‌ندین وه‌رز بوو چاوه‌ڕوان بوون ته‌نیا بۆن به‌و پارووه‌ بكه‌ن، سه‌ركه‌وتن له‌ پاش سه‌ركه‌وتن  نغرۆبوون له‌ كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ به‌ جۆرێك پاش له‌ راگرتنیان له‌ سه‌ركه‌وتن له‌ لایه‌ن سیڤییاوه‌ به‌ڵام شكۆى ئه‌و یانه‌یه‌ و تیپه‌ تێك نه‌شكاو زیزۆ یاریزانه‌كان به‌جوانترین مامه‌ڵه‌وه‌ دۆخه‌كه‌یان تێپه‌راند .

ئه‌وه‌ى زیاتر نازناوه‌كه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ى كرده‌ نسیبى ریال له‌ خۆباینه‌بوونى یاریزانه‌كان  له‌ ترۆپكى هێزو ئاستى به‌رزییان بوو به‌ باشترین و خراپترینه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین چه‌ك بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى نازناوه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌بێت ئه‌و مافه‌ بده‌ینه‌ خۆمان كه‌ بگوترێت نازناوه‌كه‌ " كاڵا به‌قه‌د باڵا بوو .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە