رووداو
تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئاندی کارۆڵی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەیەکجاری پەیوەندی بە یانەی وێستهامی ئینگلیزییەوە دەکات
.
.
کارۆڵی هێرشبەری نێودەوڵەتی ئینگلیزی، وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی وێستهام کرد و لە کۆی بیست و چوار یاریدا، حەوت گۆڵی تۆمار کرد.
سام ئالاردایسی راهێنەری یانەی وێستهام، ئاشکرای کرد خەریکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ کارۆڵ، بەمەبەستی مۆرکردنی گرێبەستێکی تازە و لیڤەرپوول داوای بڕی شانزە ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداری بوون لە خزمەتەکانی ئەو یاریزانە.
کارۆڵ لە کانوونی دووەمی ساڵی دوو هەزار و یانزە لە یانەی نیوکاسڵەوە بە بڕی سی و پێنج ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کرد و نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی لە قەڵای ئانفیڵد.

.jpeg&w=3840&q=75)

