رووداوى وه‌رزشی ـ سپۆرت
له هه‌نگاوێكی سه‌یرو چاوه‌ڕواننه‌كراودا ماركۆس پاكیتاى راهێنه‌رى به‌رازیلی یانه‌ى شه‌بابی ئیماراتى بڕیاریدا سه‌فه‌ری وڵاتى سعوودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى زمزم بۆ یاریزانه‌كانى بباته ئیمارات.
پاكیتا، به رۆژنامه‌ى سپۆرتى سعوودییه‌ی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ یاریزانه‌كانى به‌ر له چوونه ناو هه‌ر یارییه‌ك ئاوى زمزم بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له تووشبوون به پێكان پارێزراوبن و گوتى "من زۆر بڕوام به‌وه هه‌یه كه ئاوى زمزم پیرۆزه‌و به‌كارهێنانى سوود به مرۆڤ ده‌گه‌ینێت، بۆیه ده‌مه‌وێ یاریزانه‌كانم بۆ هه‌موو یارییه‌كان ئه‌و ئاوه بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزێكی زیاتر و وردییه‌كى زیاتر یاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها تووشی پێكانیش نه‌بن".
پاكیتا، كه پێشتر راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سعوودیه و یانه‌ى ئه‌هلی ئه‌و وڵاته‌ش بووه، ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكراكرد كه ئه‌وكاته‌ى له سعوودییه بووه، هه‌میشه په‌ناى بردووه‌ته به‌ر ئاوى زمزم "من هه‌میشه به ئاوى زمزم ده‌موچاوم ده‌شووشت، بۆ ئه‌وه‌ى به هزرێكی ئارام و وردبوونێكی زۆره‌وه سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌م بكه‌م".
ئه‌و راهێنه‌ره به‌رازیلییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى موسڵمانیش نییه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسیده‌كات "بڕوایه‌كى ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه حه‌سوودى زیان به مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و دڵنیام زۆرجار حه‌سوودییه ده‌بێته هۆكارى پێكانی یاریزانان، بۆیه به‌كارهێنانى ئاوى زمزم كارێكی باشه بۆ پاراستنی یاریزانانمان له حه‌سوودی خه‌ڵكی دیكه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ