ئا:ئه‌یاس لێرى
مه‌حموود ئۆزه‌نی كورد، خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه‌و یاریزانى یانه‌ى مالمۆى یه‌كه‌مى وڵاتى سوێده.
سه‌ره‌تاى یاریكردنى مه‌حموود ئۆزه‌ن بۆ ساڵى 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له خولى پله چوارى سوێدى یاری بۆ یانه‌ى Stafsinge IF ده‌كرد. ساڵى دواتر رووى له یانه‌ى Varbergs BoISى هه‌مان وڵات كرد. له ساڵانى 2009 و 2010 له خولى پله سێى سوێدى له 44 یارى به‌شداری كرد و توانى گۆڵێك بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات. بۆ ساڵى 2011 یانه‌كه‌یان بۆ خولى سوێدى پله دوو سه‌ركه‌وت و له‌م خوله‌شدا له 24 یارى یانه‌كه‌یدا به‌شداری كرد و مه‌حموود ئۆزهنى كوردستانى ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا پێشكه‌شكرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى یانه‌ى Mjällby AIF له خولى نایابى سوێدى یاری بكات و ئۆزه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌دا له وه‌رزى 2012ى خوله‌كه، 5 یاری ئه‌نجامدا و یارییهكیشى له جامى سوێد ئه‌نجام دا. له ساڵى 2013شدا له 23 یاری خولى نایاب و 4 یاری جامى سوێدى به‌شدارى كرد‌و به‌هۆى پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رزه‌وه یانه‌ى مالمۆى پاڵه‌وان چاوى خسته سه‌ر ئه‌م كورده‌و له 1/1/2014 گرێبه‌ستێكی به بڕى 100 هه‌زار یۆرۆى له‌گه‌ڵدا مۆركرد.
له وه‌رزی 2014ی خولی نایابی سوێد یارییه‌ك و له جامی سوێدی 2014ش دوو یاری ئه‌نجام دا. له وه‌رزی 2014 ـ 2015 به‌شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی ساڵێك رووی له یانه‌ی قه‌یسه‌ری ئهرجییهسپۆری توركی كرد و له 12 یاری خولی سوپه‌رلیگی توركی و یارییه‌كی جامی توركیا به‌شداربوو، ئێستاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌ی مالمۆی سوێدی و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له خولی نایابی سوێدی و جامی سوێدی و چامپیۆنسلیگی 2015 ـ 2016 به‌شدار ده‌بێت، كه یانه‌كه‌ی له گرووپی یه‌كه‌می چامپیۆنسلیگدا، به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و شاختار دۆنیستیك یاری ده‌كات.
پرۆفایل
ناو: مه‌حموود ئۆزه‌ن
به‌روارى له‌دایكبوون: 1/9/1988
شوێنى له‌دایكبوون: سوێد
یانه: مالمۆ
شوێنى یاریكردن: هێڵى به‌رگرى.



