تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکاد راهێنانەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەشدارییکردن لە یارییەکانی وەرزیی نوێی پاڵەوانیەتی بالەی کچانی عێراق، تیپەکە خاوەن چوار نازناوی پاڵەوانیەتیەکەیە و ئەمساڵیش بەهیوای بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە، بە ئەوەی درێژە بە چنینەوەی دەسکەوتەکانی بدات سەرەڕای باردۆخی خراپی دارایی یانە وەرزشییەکانی کوردستان.
تیپی بالەی کچانی یانەی ئەکادی عەنکاوە بەپێکهاتەیەکی نوێ چاوی لە رکابەرییە لە پاڵەوانیەتی بالەی کچانی یانەکانی عێراق.
ئەمساڵ یارییەکانی قارەمانیەتیەکە لە کۆتایی ئەم مانگە لە دهۆک بە بەشداریی چواردە یانە بەڕێوەدەچێت، کچانی ئەکادی عەنکاوە ماوەی مانگێکە لە ناو ئامادەکارییەکی چڕدان بۆ کێبرکێی تیپەکانی دیکە.
كچانی عەنکاوە خاوەن چوار جار نازناوی یانەکانی عێراقیان بردووەتەوە، هەروەها وەک نوێنەری تیپەکانی خاکی رافیدەین بەشدارییان کردووە لە پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی لە ئیماڕات.
بەردەوام کچە یاریزانانی یانەکانی باشووری کوردستان لە ململانێیەکی بەهێزدان بۆ وەرگرتنی نازناوی بالەی عێراق، ئەمساڵ هەریەک لە یانەکانی ئەکادی عەنکاوە لەگەڵ یانەی برایەتی پاڵێوڕاوی سەرەکی بردنەوەی بەشی شێرن


