مه‌ته‌ن بهراشى، یاریزانێكی تۆپی پێی دیكه‌ى كوردی جووله‌كه‌یه، كه به‌رگریكارێكی باڵابهرزهو به ئاستێكی به‌رزه‌وه یارى بۆ چه‌ندین تیپ و یانه‌ى ئیسرائیلى كردووه. یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ته‌مه‌ن خوار 18 و 19 ساڵی ئیسرائیلیش كردووه. بهراشى، كه ئێستا ته‌مه‌نى 26 ساڵه، پێشتر یارییه‌كى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسرائیلى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵى و یارییهكیشى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسرائیلی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵى ئه‌نجام داوه. ئه‌و یاریزانێكى به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌و له ئۆرشه‌لیم له‌دایكبووه. له‌وێ فێری تۆپی پێ بووه‌و هه‌ر له‌و شاره‌ش وه‌ك یاریزانێكی گه‌نجی به‌توانا پێگه‌یشتووه. مه‌ته‌ن بهراشى، له ساڵى 1996 تاوه‌كو 2008 بۆ ئاسته تهمهنییهكانى یانه‌ى Beitar Jerusalemى ئیسرائیلی یاریكردووه. دواتریش و له ساڵى 2008ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بووه‌ته یاریزانى یانه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و یانه‌یه، كه یه‌كێكه له یانه باشه‌كانى خولى ئیسرائیلی. ئه‌و 53 یارى بۆ یانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه. له وه‌رزى 2009 ـ 2010ى خولى ئیسرائیلى به‌شێوه‌ى خواستن یارى بۆ یانه‌ى Hapoel Jerusalemى ئیسرائیلی كردووه‌و 27 یاری بۆی ئه‌نجام داوه. له وه‌رزى 2013 ـ 2014ش دیسان به‌شێوه‌ى خواستن یارى بۆ یانه‌ى Hapoel Katamon Jerusalemى ئیسرائیلی كردووه‌و 23 یاری بۆی ئه‌نجام داوه. ئێستاش یاریزانى یانه‌ى Hakoah Amidar Ramat Ganى ئیسرائیلییه، كه له سه‌ره‌تاى 2014ه‌وه به‌شێوه‌ى خواستن چووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه. مه‌ته‌ن باراشى، یه‌كێكه له نه‌وه‌كانى كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى جووله‌كه (زه‌كه‌ریا بهراشى)، كه به ته‌مه‌نترین جووله‌كه‌ى جیهانه‌و له‌دایكبووى ساڵى 1900ى گوندى بهراشى سه‌ر به شارى ئامێدییه. پڕۆفایل ناو: مه‌ته‌ن بهراشى به‌روارى له‌دایكبوون: 6/5/1988 شوێنى له‌دایكبوون: ئۆرشه‌لیم ـ ئیسرائیل شوێنى یاریكردن: هێڵى به‌رگرى درێژى باڵا: 183 سانتیمه‌تر.
عێراق25-10-2026وەزارەتی کاری عێراق زیاتر لە 66 ملیار دینار بۆ مووچەی چاودێری خاوەن پێداویستیی تایبەت خەرج دەکات