رووداو- هەولێر
كلاسیكۆی ئەمجارە له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، له به‌رژه‌وه‌ندی ریال كۆتاییهات و تۆڵه‌ی یاری چوونی كرده‌وه.
ئه‌مشه‌و كاژێر21:30 به‌كاتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ ن‌و، یاری كلاسیكۆی ژماره 172 له چوارچێوه‌ی لالیگادا له‌نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئه‌نجامدرا و، یارییەكە بە ئەنجامی (بارسێلۆنا1 - ریال مەدرید2) تەواوبوو، ریال توانی له‌نێو یاریگای كامپ ن‌و و، له یاری ناوزه‌ند به كلاسیكۆی زه‌مین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بارسێلۆنا بباته‌وه.
گۆڵه‌كانی ریال له‌لایه‌ن كه‌ریم بنزێماو رۆناڵدۆ تۆماركران و ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی بارسێلۆناش له‌لایه‌ن پێكێ تۆماركرا. سه‌رباری ئه‌و ئه‌نجامه، بارسا له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، به‌ڵام ریال جیاوازی خاڵه‌كانی بۆ حه‌وت خاڵ كه‌مكرده‌وه.
تاوەكو ئێستا هه‌ردوو تیپ له 231 یاری فه‌رمی به‌یه‌ك گه‌یشتوون، ریال مه‌درید 92 یاری و بارساش 91 یاری بردوونه‌ته‌وه و له 48 یاریشدا یه‌كسان بوونه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ