فەرهەنگی ریشەی وشەی كوردی ئامادەیە بۆ چاپ

13-02-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن کتێب عەلی نانەوازادە زمانی کوردی
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەرگی یەكەمی فەرهەنگی ریشەی وشەی كوردی، نووسەر و وەرگێڕ عەلی نانەوازادە، پێنج بەرگی دیكەی ئەو كتێبەی تەواو كردووە و ئامادەن بۆ چاپكردن.

عەلی نانەوازادە بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند، كتێبی فەرهەنگی ریشەی وشەی كوردی لە شەش بەرگ پێكهاتووە و لە مانگی ئەیلوولی 2016 بەرگی یەكەمی چاپ و بڵاوكرایەوە، ئێستاش پێنج بەرگەكەی دیكەی ئامادەی چاپكردنن و بەمزووانە بەرگی دووەمی چاپ و بڵادەكرێتەوە كە باس لە ریشەی وشەی كوردی دەكات.

نانەوازادە هەروەها گوتی كە ئەركی چاپكردنەكەی لە ئەستۆی خۆمە و هیچ سپۆنسەر و هاوكارێكم نییە، بۆیە تاك تاك بەرگەكانی كتێبەكە بڵاودەكەمەوە و هەر بەرگێكیش لە 700 لاپەڕە پێكهاتووە.
عەلی نانەوازادە یەكێكە لە نووسەر، وەرگێڕ و لێكۆڵینڤانە دیارەكانی كوردستان و لە شاری مەهاباد لەدایكبووە و ئێستا لە سوێد نیشتەجێیە، تاوەكو ئێستا 16 كتێبی چاپ و بڵاوكردوونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە