بووكێكی بەدبەخت

30-03-2016
ژیلەمۆ عەبدولقادر
نیشانەکردن بووك
A+ A-

دایكێــك، كچەكــەی بردبــوو بــۆ نەخۆشــخانە بــۆ چارەســەر، لــەوێ بــە پزیشــكەكانی گوتبــوو كچەكــەی تووشــی خوێنبەربــوون بــووە، كاتێك پزیشــكەكان ســەیری دەكەن، دەبینن دەموچاوی شین و مۆر بووەتەوە، بۆیە بــە دایكەكە دەڵێن تاوەكو نووســراوی پۆلیــس نەهێنــێ ناتوانن چارەســەری كچەكەی بكەن.

كاتێــك  لێكۆڵــەری  دادی  لــە نەخۆشــخانە لــە هــۆكاری شــین و مۆربوونــی  دەموچــاوی  كچەكــە  و خوێنبەربوونەكــەی  دەكۆڵێتــەوە، ئافرەتەكە هەموو نهێنییەكان ئاشــكرا دەكات و بەسەرهاتی خۆی بۆ لێكۆڵەر دەگێڕێتەوە و دەڵێت "من فەرمانبەرم. لە رێگــەی دەستەخوشــكێكم كوڕێكم ناســی كە لە ماركێتێــك كاری دەكرد. 

هەفتەیەكــە گوازراومەتەوە، تەنیا دوو رۆژ لــە مانگی هەنگوینیمان تێپەڕیبوو مێردەكــەم پێیگوتم ئێمە عەشــایرین، لــەم ماڵەدا هەموو شــتێك بەدەســت پیاوە و دەبێت بە قسەی من هەستیت و دانیشــی.هــەرزوو هەســتم كرد ئەو پیاوە عەقڵیەتێكی زۆر پیاوســالارانەی هەیە".ئــەو ئافرەتە بــە گوتــەی خۆی لە حەوتەمیــن رۆژی دوای گواســتنەوەی لەلایــەن مێردەكەیەوە لێیــدراوە. ئەو گوتی "بەیانییەك زوو مێردەكەم بانگی كــردم نــان و چــای بۆ ئامــادە بكەم، منیش ئەو رۆژە پشــوو بووم، پێمگوت هێشــتا زووە. گوتی هەستە با درەنگ نەكــەوم بۆ كارەكــەم. منیش پێمگوت ئەگــەر زۆر بە پەلەی لە دەرەوە نانێك بخــۆ، هەر ئەوەنــدەم گــوت و تەواو، یەكســەر پڕی دامێ و پرچی راكێشام، لەســەر سیسەم بەریدامەوە و بە شەق و زللــە بەربووە گیانــم، لە هۆش خۆم چووم. 

كە بەهــۆش هاتمەوە تەلەفۆنم بــۆ دایكم كرد و پێمگــوت خێرا فریام بكەوە".ئافرەتەكــە هــەر لــە نەخۆشــخانە ســكاڵای لەسەر مێردەكەی تۆمار كرد، دۆســیەكەی رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینــەوەی  بەرەنگاربوونــەوەی توندوتیــژی خێزانــی كــرا، بڕیــاردرا بــە  دەســتگیركردنی  مێردەكــەی بەپێــی مــاددەی حــەوت لــە یاســای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی. كاتێــك پیاوەكە دەســتگیركرا، گوتی راســتە داوای لێكردووە نانی بەیانی بۆ ئامادە بكات، بەڵام ئامادەی نەكردووە، بۆیە لێیداوە، بەڵام بەو نیەتە لێینەداوە كە وای بەســەر بێت. دادوەر بڕیاری دا  لە یاســای 7تۆمەتبار بەپێی ماددەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی رابگیــرێ، دواتر بە كەفالــەت ئازادكرا تاوەكــو رۆژی دادگایــی. 

ژنەكــەش هــەر دوای ئازادكردنــی مێردەكەی بە كەفالەت، داوای جیابوونەوەی لێكرد.بــە ئافرەتەكــە راگەیێنــدرا كــە بۆ داوای جیابوونەوەكــەی دەبێــت لــە دادگای باری كەسی داوا بەرز بكاتەوە و سوود لە راپۆرتی پزیشكی وەربگرێ بــۆ جیابوونەوەكە. ئەگــەر مێردەكەت تۆمەتەكەی بەســەردا ســاخ بــووەوە، ئــەوە بەپێی ماددە حەوت لە یاســای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی  ســزا دەدرێت 2011ی ســاڵی 8ژمارە بە حەپســكردن بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێــت لە شــەش مانگ و زیاتر نەبێت لە ســێ ســاڵ، هەروەها پێبژاردن كە كەمتر نەبێت لە ملیۆنێك دینار و زیاتر نەبێــت لە پێنج ملیــۆن دینار، یان بە یەكێك لەم دوو سزایە.

ژیلەمۆ عەبدولقادر* بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان/ هەولێر

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە