رەخنەگرتن لەوەی ئێستا لە كوردستان روودەدات مانای ئەوە نییە من دژی كورد یان كوردستانم. ئەگەر كەسێك پەنجە لەسەر شوێنی برین دانەنێت، ئەوا برین چارەسەر نابێت. من كە دەنووسم بەشێكی بەو هیوایەیە كەسێك گوێ بگرێت و كارێك لەو پێناوە بكات.
بەبێ رەخنە جیهان بەرەوپێش ناچێت. ئەگەر كورد بە هەموو ئەو شتانە رازیبانە كە رژێمی بەعس دەیویست، هەرگیز نەدەبوونە خاوەنی هەرێمی خۆیان. بۆیە ئەگەر كەس گلەیی لەو شتە نەكات كە بەباشی بەڕێوەناچێت، هیچ هۆكارێك نییە تاوەكو بگۆڕێت.
من ئەو ستوونە دەنووسم چونكە هەندێكجار رەچاوی ئەوە دەكەم كە خوێنەران لە بابەتێكی بیروڕادا رووداو پێشبینی دەكەن. بەبڕیاردان لەسەر ئەو پۆستانەی وەك كاردانەوە بڵاودەكرێنەوە، پێدەچێت خوێنەران تەنیا زانیاری ئەرێنییان بوێت. یاخود دەیانەوێت شتێك بخوێننەوە كە پێشتر دەیزانن و لەگەڵی هاوڕان.
ئەگەر خوێنەران لەگەڵ من هاوڕا نەبن، ئاساییە. بەڵام تەنها لەبەرئەوەی بیروڕای من هەمان بیروڕای تۆ نییە، پێویست ناكات هێرشم بكەیتە سەر و ناو و ناتۆرەم بۆ بدۆزییەوە.
بیرۆكەی ستوون ئەوەیە نووسەر بەچاوی رەخنەوە تەماشای جیهانی دەوروبەری دەكات، راستییەكان دەبینێت، پێكەوەیان دەبەستێ و بیروڕای خۆیان بۆ زیاد دەكات. ئەم تێكەڵكردنەش پێویستە بەجۆرێك بنووسرێت سەرنجی خوێنەران رابكێشێت.
لەبەرئەوەی ئەمە بیروڕای نووسەرە، بۆیە بەهیچ جۆرێك پێشبینی ناكرێت خوێنەر لەگەڵی هاوڕا بێت. لەوەش باشتر، زۆر خۆشە گفتوگۆیەكی باش و پڕ زانیاری لەگەڵ خوێنەر بكەی یان زانیاری بگۆڕییەوە. لەبەر ئەمەشە كە لە كۆتایی ستوونەكان بوار بۆ كۆمێنتی خوێنەر كراوەتەوە.
بەڵام پێدەچێت كاردانەوە بۆ ئەو بابەتانەی لە ئینتەرنێت بڵاودەبنەوە ببنە هۆی ئەوەی خەڵك رەفتاری باشیان لەبیر بچێتەوە. ئەمەش تەنیا كێشەی كورد نییە، بەڵكو رەهەندێكی جیهانی هەیە. بۆ نموونە، ئەو كاتانەی دەربارەی ئیسلام یان موسڵمانان بۆ رۆژنامە ئۆنلاینە هۆڵەندیەكەم دەنووسم، بەرلەوەی بڵاویبكەمەوە دەزانم خەڵكێكی زۆر كاردانەوەی نەرێنییان دەبێت و هەروەها خەڵكانی دیكەش كاردانەوەیان لەسەر كۆمێنتەكانی ئەوان دەبێت.
بەڵام پێشبینی ئەو هەڵسوكەوتەم لە كورد نەدەكرد، چونكە لەم وڵاتەدا گرنگی زۆر بە میواندۆستی و رێزگرتن لە كەسی بەرامبەر دەدرێت. سەرەڕای ئەوە، لە كوردستان خەڵك بە نەزان و درۆزن ناوم دەبەن تەنیا لەبەرئەوەی ئەو شتەی من باسی دەكەم ئەو شتە نییە كە بەدڵیانە.
من بەرلەوەی هەر ستوونێك بنووسم، هەوڵ دەدەم زۆرترین زانیاری و راستی دەربارەی ئەو بابەتە پەیدابكەم. هەندێكجار بە پرسیاركردن لەبابەتەكە دەستپێدەكەم و هەندێكجاریش زانیارییەكان بە بابەتی دیكەوە دەبەستمەوە و وێنەیەكی گەورەتر دروستدەكەم. كە من لەبارەی كوردستان دەنووسم تەنیا لەبەر ئەوە نییە لە كوردستان دەژیم، بەڵكو لەبەرئەوەشە كە من هەڵمبژاردووە لەكوردستان بژیم.
بەڵام ئایا ئەوە بەو مانایەیە كە نابێت رەخنەی لێبگرم؟ من پێموایە بەپێچەوانەوە ئەو كەسانەی خۆشتدەوێن دەتەوێت لەهەموو شتێكدا باش بن، چونكە دەتەوێت شانازییان پێوەبكەی. پەیوەندی من و كوردستانیش ئاوایە.
ئەگەر تەنیا ئەوە كێشەكە بووایە، پێویستی نەدەكرد ستوونێكی تایبەتی بۆ بنووسم، بەڵام پێموایە كێشە سەرەكییەكە ئەوەیە زۆربەی خوێنەرانی كوردستان نایانەوێت باوەڕ بەوە بكەن كە دەینووسم و پێیانوایە شتێكە لەخۆمەوە دروستمكردووە. من درۆ ناكەم و لەخۆمەوە شت دروست ناكەم. چونكە ئەوە پیشەییانە نییە و ئاكاری رۆژنامەنووسیم رێگە بەوە نادات.
زۆر ئاسانە كاردانەوەت هەبێت بۆ ستوونێك كە بەدڵت نییە و بە نووسەرەكەی بڵێی درۆزن. بەڵام گرانە راستیی زانیارییەكان پشتڕاست بكەیتەوە. لەوەش گرانتر ئەوەیە كە زانیارییەكان راست دەرچوون دانیان پێدابنێی. بۆ رۆژنامەنووس باشترە هەواڵەكانی راستگۆیانە بگوازێتەوە نەك خراپە بە جلێكی جوان داپۆشێت بەو هیوایەی بە زووترین كات لە بیربكرێت.
من رەخنە دەگرم چونكە دەمەوێت كوردستان بەرەوپێش بچێت و وەكو رۆژنامەنووسێكی سەربەخۆش ئەوە كاری منە. سەربەخۆ مەبەستم ئەوەیە "بەهیچ كەس و شتێكەوە نەبەسترابێتەوە" و هەروەها "دژ"یشیان نەبێت، بەڵام زۆربەی كەس لە كوردستان وا بیردەكەنەوە.
ئەوكاتەی شتێكی باش روودەدات، من یەكەم كەس دەبم دانی پێدابنێم، بەڵام بەداخەوە ستوونێكی باش و سەرنجڕاكێشی لێدەرناچێت

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ