مەلا رەسوڵی پێشنەماز

مەلا رەسوڵی پێشنەماز
مەلا رەسوڵی پێشنەماز

لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەبێت و کۆمەڵێک یاداوەری منداڵانەی لەگەڵ پێشەوا قازی محەممەد، لە زهینیدا هێشتا وەکو خۆیان ماون.

لە سەرەتای لاوێتییەوە دەچێتە نێو ریزی سووپا و پلەی گوردانی سێ وەردەگرێت، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت بە هۆی سەربزێویەوە رووبەرووی کۆمەڵێک گرفت دەبێتەوە.

 لە سەرەتای شەستەکاندا روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. یەکێکە لەوانەی کە لە نزیکەوە ئەحمەد تۆفیق رابەری حیزبی دیموکراتی ناسیووە. ئەحمەد تۆفیق یەکێک بووە و لە کوردانەی کە لە سەرۆک مستەفا بارزانیەوە نزیک بووە. 

مەلا رەسوڵ پلەکانی حیزب دەبرێت و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران. لە ساڵانی هەشتاکاندا بەهۆی ناکۆکیەکانی حیزبەوە، واز دەهێنێت و روودەکاتە هەندەران و لە وڵاتی سوێد دەگیرسێتەوە. 

لەم ئەڵقەیەی پەنجەمۆردا، مەلا رەسوڵ گەواهی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێێاندا بەشداربووە و راشکاوانە پەنجە لەسەر مێژووی شەستەکانی حیزبی دیموکرات و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول و گەلێک بابەتی دیکە مۆر دەکات.

  پەنجەمۆر، به‌رنامه‌یەکی هه‌فتانه‌ی تۆڕی مێدیایی رووداوە، بۆ قسه‌كردن و زیندووكردنه‌وه‌ی مێژوو، له‌ روانگه‌ی گه‌واهیده‌رانییه‌وه‌، هه‌موو رۆژانێكی پێنجشەمە له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی رووداو، كاوه‌ ئه‌مین، پێشكه‌ش دەکرێت.