باشووری کوردستان لەبەر ئەوەی سنووری لەگەڵ هیچ دەریا و زەریایەکدا نیەو هێڵی شەمەندەنەفەریشی لەسەر نییە، گشت جموجۆڵ و هاتووچۆکان لەڕێگەی فڕۆکە و ئۆتۆمۆبێلەوەیە، بەو هۆیەشەوە ڕێگاکانی باشوری کوردستان جەنجاڵی و قەڕەباڵغیەکی زۆری لەسەرە.
دوای ساڵی 2003 بیر لە گەورەکردن و فراوانکردنی پایتەختی کوردستان کرایەوە، دیزانی دروستکردنی شەقامی 120 م خێرا دانرا، ئەم شەقامە ئۆتۆمۆبێلەکان بەخێرایی 100 م لە کاژێرێکدا دەڕۆن و هیچ یوتێرنێک و پێچکردنەوەیەکی تێدا نییە، گشت پێچکردنەوە و لادانەکان لەرێگەی بەرزە پرد و پردی لادانەوە چارەسەرکراون، کە لە ئایندەدا دەبێتە یەکێک لە باشترین شەقامەکانی کوردستان.
لەم پڕۆگرامەدا قۆناغەکانی دروستکردن و شێوازی و ئەو مادانەی کە تێیدا بەکارهاتوون باس دەکرێت لەگەڵ ئەندازیار و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، هەروەها وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر باسی گرنگی ئەو شەقامە دەکەن بۆ شاری هەولێر .
پڕۆگرامی
مێد ئین کوردستان، پڕۆگرامێکی هەفتانەیە و رۆژی دووشەممە کاژێر 23:30 بەخشدەکرێت و رۆژی سێشەممە کاژێر 10:30 دووبارە دەکرێتەوە