ئەگەر کەسێک ٣ تاوەکو ٤ ساڵ لە کوردستان داببڕێت بە هەر هۆکارێک بێت ، ئەوا دوای گەڕانەوە و سەردانی زۆر شتی جیاواز دەبینێت ، زۆر بە ئاسانی هەست بە گەشەی کوردستان دەکات و دەبینێت کە ڕۆژ بە ڕۆژ و ساڵ بە ساڵ کوردستان جوانتر دەبێت.
گەشە سەندنەکان کەم تاوەکو زۆر گشت بە شەکانی گرتۆتەوە ، جگە لە گەشە سەندن و پێشکەوتنەکانیش بە گشتی خەریکە تێدەگەین ئەگەر یەک نەبین و خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و بەهێز و خاوەن ئابورییەکی باش نەبین و زۆربەی پێداویستیەکانیشمان خۆمان بۆ خۆمانی بەرهەم نەهێنین لە هەردوو بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازییەوا ئەوا هەرگیز بە خەونەکانمان ناگەین ، لەوەش باش تێدەگەین دەبێت لە ئایندەیەکی نزیکدا مافی خوراوی هەموو تاکێکی کورد بگەڕێنرێتەوە.
بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشیشمان هەبێت دەبێت نەوەیەکی تەبدروست و خاوەن زانست و دوور لە هەژاری پەروەردە بکەین.
بۆ ئەوەی لە کوردستان دوای چەند سڵێکی دیکە نەوەیەکی نوێ و تەندروست پەروەردە بکەین ، لە شاری هەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان دروست کراوە ،
کە ئەمە یەکەمین نەخۆشخانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا کە لە دیزاینەوە تاوەکو کۆتای بۆ منداڵان دروست کراوە و بە شێوەیەکی زۆر مۆدێرن.
بۆممنداڵانی هەژار و کەم دەرامەت بە بێ بەرامبەر یاخود بەپێی توانایان چارەسەریان بۆ دەکرێت.
لەم پڕۆگرامەماندا دەچینە ئەو نەخۆشخانەیە ، بۆ ئەوەی بزانین بە چ شیوازێک کاری بیناسازی بۆ کراوە و لە ئایندەدا چۆن خزمەت بە گرنگترین توێژ دەکات کە توێژی منداڵە .
پڕۆگرامی مەید ئین کوردستان پڕۆگرامێکی هەفتانەیە ، هەموو دوششەمانێک کاژێر ٦ ئێوارە و سێ شەممان کاژێر ١٠:٣٠ بەیانی پەخش دەکرێت