پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی جیهان
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی مێدئین كوردستان، هێدی كه‌ریم پێشكه‌شكاری به‌رنامه پرۆژه‌ی جیهان ستی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
جیهان ستی یه‌كێكه له پرۆژه‌گه‌وره‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری هه‌ولێر و به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی تیمی به‌رنامه‌كه، ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌یان تازه گه‌ری بواره‌ی بیناسازی له‌خۆ گرتووه.
یه‌كێك له كاره‌كانی ئێستای پرۆه‌كه، كۆنترۆڵكردنی قۆناغی پێشته‌واوبوونییه‌تی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی كه له‌رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كه، ورده‌كاری بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه ئاو ده‌بات و پێشتر چاكی ده‌كه‌نه‌وه.
پێشكه‌شكار هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی باڵه‌خانه‌كه له ده‌ره‌وه هاورده‌كراون و ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی په‌یرانی دارایی كه له‌رێگه‌ی هاورده‌كردنی شمه‌كه‌كان، پاره‌كان ده‌چنه ده‌ره‌وه. له كاتێكدا كوردستان خاوه‌نی پێشه‌سازی خۆیه‌تی.
له‌رێگه‌ی چه‌ندین ته‌كنیكی هونه‌ری نوێ و به‌هێز، به‌رنامه‌ی مێدئین كوردستان باس له‌م پرۆژه‌یه ده‌كات.
مێدئین كوردستان به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی تۆڕی مێدیایی رووداو، یه‌كێك له ئه‌زموونه‌ناوازه و ده‌گمه‌نه‌كانی بواری مێدیای كوردی، كه بۆ یه‌كه‌مین جار تۆڕی مێدیایی رووداو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌ربه‌رهێنان و پیشه‌سازی ده‌ستی پێ كرد و ئێستا و له‌م وه‌رزه‌ی رووداو، باڵه‌خانه و پرۆژه‌ی بیناسازی و به‌رزه پرده‌كانیش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
به‌رنامه‌ی مێدئین كوردستان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی رووداو هێدی كه‌ریم ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌شی بكه لە