ئیمپایەر وۆڵد
ئێستا کوردستان بە زۆر شتی جیاواز دەناسرێتەوە گرنگترینان ئازایەتی چاونەترسی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیە ، پایتەختەکەشی کە هەولێرە بە چەندین شێوە دەناسرێتەوە وەکو قەڵا کۆنەکەییەکێکی دیکە لە ناسینەوەکانی هەولێر زۆری پڕۆژەکانیەتی ، کە لە هەموویان دیار تر تاوەرەکانی نزیک فڕۆکەخانەن ، تاوەرەکانی ئیمپایەرئەم پڕۆژەیە لە ٨٨ تاوەر و ٣٠٠ ڤێللا لەسەر پانتای ٧٥٠٠٠٠ مەتر دووجا پێکهاتووە ، ئەم پڕۆژەیە لە ڕووی پێشکەوتن و بینا سازییەوە پایتەختی کوردستان و کوردستانی چەندین قۆناغ بردە پێشەوە ، بە ماوەیەکی زۆر کورتیش ناوبانگیەکی زۆری دایەوە.
خاوەنەکەی نزیکەی ٢.٧ ملیار دۆلاری تێدا جەرج دەکات ، تاوەکو دەبێتە شارێکی نمونەیی لە تەواوی ناوچەکەدا ، هەر لە سەرەتاشەوە تاوەری سەرەکی پڕۆژەکە دروست کرا ، بۆ ئەوەی لە هەموو لایەکەوە دیار بێت .
لەم پڕۆگرامەماندا باسی تاوەری سەرەکی دەکەین کە دوای تەواوبونی دەبێتە یەکێک لە گرنگ ترین سەنتەرەکانی بازرگانی لە کوردستان و ناوچەکە
پڕۆگرامی مەید ئین کوردستان بەرنامەیەکی هەفتانەیە ، هەموو ڕۆژانی دووشەممە کاژێر ٦:٠٠ ئێوارە و ڕۆژانی سێ شەممە کاژێر ١٠:٣٠ بەیانی پێشکەش دەکرێت ، باس لە کەرتی پیشەسازی و پڕۆژە گرنگەکانی کوردستان دەکات
بهشی بكه لە