پاڵاوگەی بازیان

پاڵاوگەی بازیان
پاڵاوگەی بازیان

 پاڵاوگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی یەکێکە لەو دوو پاڵاوگە گرنگەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە هاوشانی پاڵاوگەی کەورگۆسک لە پارێزگای هەولێر

پاڵاوگەی بازیان توانای پاڵاوتنی حەوت بەرهەمی جیاوازی هەیە لە نەوتی خاو هەروەک  لە توانایدایە رۆژانە هەزاران لیتر بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات

 پاڵاوگەکە لە سەرەتادا بۆ نەوتی خاوی کەرکوک دروستکرا بوو بەڵام ئەو کۆمپانیا بیانیەی کە جێبەجێکردنی پرۆژەکەی  پێسپێردرا بوو نەیتوانی کارەکانی تەواو بکات دواتر پرۆژەکە درا بە کۆمپانیایەکی نێوخۆیی و لە کۆتایی ٢٠٠٩ دا بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا.. لەم بەرنامەیەی مەید ئین کوردستان لەسەر کارو بەرهەمە جیاوازەکانی پاڵاوگەی بازیان بەدواداچوون دەکات و لایەنە شاراوەکانی پاڵاوگەکە دەخاتەڕوو