بەرهەمهێنانی کڵاش

14 July 2014


بەرهەمهێنانی کڵاش

لەم پرۆگرامەمان دا چووین بۆ هەورامان ، چووین بۆ ئەوەی بزانین کڵاشی هەورامی چۆن بەرهەم دەهێندرێت .

هەورامان دەکەوێتە سنووری شاری هەڵەبجەو بە سروشتێکی جوان و تێکنەچوو ناسراوە ، بەڵام بەشە زۆرەکەی و گەورەکەی هەورامان دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، هەورامانی باشووری کوردستان بە شێوەیەکی گشتی لە تەوێڵە و بیارە پێک هاتووە ، بە پێی سەرچاوەکانی مێژوو سەرچاوەی سەرهەڵدانی کڵاش لە تەوێڵەوەیە .

جگە لە کڵاش هەورامانی باشووری کوردستان بە گوێز و جلی کوردی شاڵەوە ناسراوە . هەمیشە کە باسی ئەم ناوچەیە دەکەین یەکسەر بیرمان بۆ گوێز و کڵاش و جلیکوردی شاڵ دەڕوات . هەر بۆیە هاتینە تەوێڵە بۆئەوەی بزانین کڵاش چۆن بەرهەم دەهێنرێت . چووینە دووکانێک بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی کڵاش ببینین .