لەم بەرنامەیەدا ، پێشەکەشکار هێدی کەریم لە بارەی بایەخی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم و بایەخە ستراتیجیەکانی ئەم کەرتەوە دەدوێ.. هەروەها لە رێگەی خستنەڕووی چەندین داتاو زانیاریەوە ئەو راستیە کارەساتبارانە نیشان دەدا کە چۆن ئەم کەرتە بەهۆی نەبونی پلانی زانستی و ژێرخانی ئابوری بەهێزەوە توشی ئیفلیج بون بوەو بەوهۆیەشەوە خەڵکی کوردستان و حکومەتەکەی زیانێکی زۆری ئابوریان پێگەیشتوە، هەروەها لەرێگەی شرۆڤەی پسپۆڕان و بەرپرسانی ئەو کەرتەوە ئەو ئەگەرو دەرفەتانەش باس دەکات کە بەهۆی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵەوە فەراهەم دەبن.