ئەم بەرنامەیەی مەید ئین کوردستان لە شاری ئەمەدی باکوری کوردستانە، لەوێ کێڵگەیەکی چێل بەخێوکردن بەسەر دەکاتەوە کە بەشێوەیەکی زانستیانەو پیشەسازیانە ستراکچەر و پێکهێنەرەکانی دامەزرێنراون لەو کێڵگەیەدا رۆژانە بە سەدان لیتر شیر بەرهەم دەهێنرێ. ئەوەشی وای کردووە کە کێڵگەکە بەرهەمێکی باش و زۆری هەبێت کارکردنیەتی بە سیستمێکی پێشکەوتوی زانستی.
هاوکات ژینگەو کەشوهەوای باکوری کوردستانیش هۆکارێکی یارمەتیدەری سەرخستنی ئەو پرۆژەیەیە.. لە لایەکی ترەوە بۆ تەواو کردنی بایەخە ئابوری و بازرگانیەکەی ئەو کێڵگەیە، کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی شیرەمەنی دروستکراوە بەشێوەیەک کە ئاستێکی بەرزی بەرهەمیان هەیەو رکابەری بەرهەمە بەناوبانگا جیهانیەکانی شیرە مەنی دەکات، ئەمە سەرباری ئەوەی کە هەلێکی کاری باشی بۆ سەدان کەس رەخساندوە
مەید ئین کوردستان بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت