داعش بۆ ئەوروپای کردە ئامانج؟

داعش بۆ ئەوروپای کردە ئامانج؟
بەرنامەی ئەمجارەی لەگەڵ رەنج لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە پێشکەش دەکرێ، برەنج سەنگاوی دەیەوێ ئەو پرسیارە سەرەکیە بکاتە مژاری بەرنامەکەی، داعش بۆ ئەورووپای كردە ئامانج؟

سێ‌ میوانی كورد بەشداری بەرنامەکەن: بارزان فەرەج کە نووسەرە‌، د.عادل باخەوان، توێژەر و د. هەڵكەوت حەكیم، نو‌وسەر، کە مامۆستای زانكۆن، جگە لەوانەش پڕۆفیسۆرێكی فەرەنسیش بەناوی دانیال ژوولی میوانی بەرنامەكە دەبێت. 

رەنج لەبەرنامەكەدا چەندین پرسیار دەوروژێنێ‌، لەوانە:

- ئایا ئەمجارە بەڕاستی لە ناوبردنی داعش دەبێتە ئامانجی ئەوروپا؟ 

- داعش خۆی كارەكتەر و بكەرێكی نادەوڵەتییە، دەكرێ بڵێین بەشێك لەشەڕەكەی وەكالەتی دەوڵەتانی تێدایە؟ 

- داعش هێزێكی جیهادی توندڕەوە بەتەنیا یان تێكەڵەیەكە لە بیری بەعسی و سەلەفی جیهادی؟ 

- هێرشەکەی بۆ سەر پاریس نمایشێکی داعش بوو شاردنەوەی شکستەکەی لە شنگال یان هەوڵێکی بوو بۆ ئەوەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێ هێشتا ماوم و هێشتا دەتوانم لە نێو جەرگەی شارە ئارامەکانتان دڵنیایی و ژیان لە خەڵکی بشێوێنم
 
لە بەرنامەکەدا ئەم پرسیارانە‌ و چەندین پرسیاریی دیكەش دە‌وروژێنرێن‌