تابلۆی عەرەبی
لە هەرێمی کوردستان ، تابلۆی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان زۆری بووە بە عەرەبی
ئەچیتە ئاهەنگ شایی عەرەبیە ، بوکەخان بە عەرەبی پێشوازی ئەکرێت، ئەبێ هەر هیچ نەبێ تاوێ بە عەرەبی هەڵپەڕیت،
ئەچیتە چێشتخانە لیستێ ناوی خواردنت بە عەرەبی ئەخەنە بەردەست ، کە هیچی هی عەرەب نین.
ئەچیتە بێخاڵ و سەرچنار و زۆر سەیرانگای تر دیسان گۆرانی عەرەبی
ئەچیت بۆ نوێژی هەینی کابرا باب و باپیری کوردە کەچی جلەکەی جزداشەی عەرەبی،
ئەچیتە نەخۆشخانەی مناڵ بوون
لەدایکبوان کوردن و کەچی زۆرێک لە ناوەکانیان خەنسا و ئوسامە و ئەنەس
ئەچیتە دادگا یاسا عەرەبیەو بە عەرەبی حوکمت ئەیەن
ئەشمریت بە عەرەبی تەلقینت ئەیەن
کەچی پێشمان ناخۆشە عەرەبەکان بە کوردستان بڵێن شیمالل حەبیب ئەمە ئەو هەرێمەیە کە سەدان ساڵە شەڕی کوردبوون ئەکات.
بە میوانداری
د.هۆگر
د. سەلام ناوخۆش
پشکۆ محەمەد
بابان محەمەد