کێشەی جووت تووخمەكان لە باشووری كوردستان
"لە قوتابخانە نەمدەزانی هاوڕێیەتی كوڕان بكەم یان كچان". جووت تووخمێك لەم بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) وەهای گوت.
ئەم بەرنامەی لەگەڵ رەنج، كە شەوی 23-2-2017 پێشكەش كرا، تایبەت بوو بە كێشەو گرفتی رەوشی جووت تووخمەكان لە باشووری كوردستان. لە بەرنامەكەدا چوار لەوانە ئامادەبوون، كە لەهەرێمی كوردستاندا دەژین و ئەو گرفتەیان هەیە. ئەمە قسەی بەشێك لەو كەسانەیە كە لەبەرنامەكەدا كردیان. "هەموو جەستم ئافرەتە، بەڵام هەستەكانم پیاوانەیە". "وەكو مرۆڤ خۆم نابینم و هەوڵی خۆكوشتنم داوە". "مەلایەك پێی گوتم تۆ شەیتانی". "وەك شێتێك نوشتەیان لەمل كردم". "لەناو دەزگایەكی پۆلیس سووكایەتیم پێكرا". "هاوڕێیەكەم بە نەشتەرگەری رزگاری بوو لەم كێشەیە". "خێزانەكەم دەریانكردم بە تكایەكی زۆر گەڕامەوە ماڵەوە". "لە مزگەوت دەریانكردم و پێیان گوتم تۆ قەومی لوتی".
هەر لەم بەرنامەیەدا چەند لایەنێكی پەیوەندار بەو پرسە ئامادەبوون، د.شاخەوان سائیب، پسپۆڕی نەشتەگەری جوانكاری و هاوكات وەك نوێنەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بەشداری بەرنامەكەی كرد، لە بەشێك لە قسەكانیدا گوتی "زۆربەی زۆری ئەم حاڵەتانە چارەسەریان هەیە".
د.محەممەد پێنجوێنی، ئەندامی لیژنەی فتوا لەسلێمانی، كە میوانێكی بەرنامەكە بوو، ئاماژەی بەوەدا، واقعی ئەو جۆرە كەسانە لەلای ئەوان شاراوە بوو و گوتیشی "ئەوەی قسەی بەمانە گوتووە پێچەوانەی ئایینی ئیسلام كاری كردووە".
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی كە میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوو گوتی "هەندێك لەوانەی ئەو جۆرە كێشەیەیان هەیە بە شەو ناوێرن بچنە دەرەوە".
سامان سیوەیلی، كە وەك توێژەرێكی دەروونی بەشداری بەرنامەكەی كرد، وێڕای سوپاسكردنی ئەو جۆرە كەسانە، لەبەر ئەوەی لە بەرنامەكەدا بە بوێری قسەی دڵی خۆیان كردووە و گوتی "پێویستە لای خەڵكی ئەوە روون بێت هاوڕەگەزبازەكان، جیاوازن لەگەڵ جووت تووخمەكان".

بهشی بكه لە