زیادکردنی سزای دارایی و رسوماتی هاتووچۆ و کاردانەوەکانی
پرسیار دەربارەی وێنەیەی بەرگی كتێبی رێبەری فێربوونی شۆفێری لەسلێمانی، لەلایەن پێشكەشكار رەنج سەنگاوی لە میوانێكی ئەم بەرنامەیەی كە هەڵكەوت عەبدوڵڵا بوو، بووە هۆی توڕەبوونی ئەو میوانە، چونكە خۆی دانەری كتێبەكەبوو، توڕەبونەكەشی لەسەر ئەوە بوو كە رەنج سەنگاوی گوتی "ئەو كتێبە هەر لە وێنەی سەر بەرگەكەیەوە هەڵەی تێدایە بەوەی منداڵێكی تێدا دەبینرێ، لەپشتی ئۆتۆمبیلێكەوە بە پێوە وەستاوە". هەڵكەوت عەبدوڵڵا شی دوای تۆڕەبونێك گوتی "ناوەڕكی كتێبەكە پڕ لە زانیاری بەسوود، ناكرێت بەوە زەڕبی سفر بكرێت". ئەو نووسەرە كە وەك شارەزایەكی هاتووچۆ بانگی بەرنامەكە كرابوو، جەختی لەوەش كردەوە كتێبەكەی بەخراپی لە واقعدا جێبەجی كراوە. گوتی "ئەگەر وەكو خۆی جێبەجێ بكرایە، زۆربەی ئەو گرفتانەی ئێستا لە سیستمی هاتووچۆدا هەیە، نەدەبوو".
هەر لەم بەرنامەیەدا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان شێركۆ حمە ئەمین، كە میوانێكی دیكەی بەرنامەكە بوو رەخنەی توندی لە سیستمی هاتوچۆو ئەو یاسایەش گرت كە شۆفێرانی پێ غرامە دەكرێت، ئەو گوتی "زیادكردنی پارەی سەرپێچی سزا دارایەكان و وەرگرتنی پارەی پیسكردنی ژینگو رێگاو بان بەناوی رسوماتی هاتوچۆیەوە تەواو پێچەوانەی یاسایە". بەڵگەشی بۆ قسەكانی هێنایەوە. لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، كە بەتەلەفوون بەشداری بەرنامەكەی كرد وەڵامی شێركۆ حەمە ئەمین ی دایەوە، بەو هۆیەشەوە مشتومڕێكی توند لەنێوانیاندا دروست بوو. بۆ بینی تەواوی بەرنامەكە كلیك بكە.
میوانانی بەرنامەكە پێكهاتووبوون لە
*هەڵكەوت عەبدوڵڵا، شارەزا لەبواری هاتووچۆ
*شێركۆ حمە ئەمین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان
* رائید كاروان حمە سدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی
* جەلال ئەبوبكر محەممەد، سەرۆكی سەندیكایی گواستنەوەی سلێمانی
*فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر.
لە ستۆدیۆی هەولێرەوە بەشداری بەرنامەكەی كرد.
* لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەرێگای تەلەفوونەوە، بەشداری بەرنامەكەی كرد.
ئەم بەرنامەیە كە مژارەكەی لەژێر ناوی (زیادكردنی سزای دارایی و رسوماتی هاتووچۆ و كاردانەوەكانی) بوو لەشەوی18-8-2016 لە پاركی (مەلیك مەحموود)ی شاری سلێمانیەوە راستوخۆ پێشكەش كرا.

بهشی بكه لە