نێچیرڤان بارزانی - به‌شی دووه‌م
رووداو: پێشمه‌رگه چینێكی مه‌غدووره و به‌رده‌وام پرسیاریان زۆره، كێشه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پێشمه‌رگه له‌باره‌ی چیه‌وه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر مه‌سه‌له‌ی میزانیه‌یه، له ساڵی 2007ه‌وه، ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لێره بوون، نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ مفاوه‌زاتی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی كردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پره‌نسیپه‌ی كه پێشمه‌رگه وه‌ك مه‌نزومه‌ی دیفاعی عێراق ته‌ماشا بكرێت. ئێمه رێککەوتنمان كردووه و هه‌موو دۆكیومێنته‌كانیش مه‌وجودن، لایه‌نی عێراقیش هه‌موویان ئه‌و پڕۆتۆكۆله‌یان په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام ده‌بوو ئه‌خیر شت جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ئیمزای بكات. له‌وكات بیرمه دوای ساڵێك دانوستان، وه‌زیری به‌رگری عێراق له دانیشتنێكدا گوتی ئاگام له‌م شتانه هه‌ر نییه، گوتمان كێشه نییه سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، یه‌ك ساڵی دیکەیش هه‌وڵماندا و گه‌یشتینه هه‌موو رێککەوتنێك. كێشه‌كه لێره ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وان ده‌ڵێن بوودجه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستووریی نییه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ده‌ستوورییه، چونكه پێشمه‌رگه له ناو مه‌نزومه‌ی دیفاعی عێراق دایه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له كوردستان نه‌بێت و به‌رگری له كوردستان نه‌كات، وه‌ك به‌شێك له عێراق، كێشه‌ی ئه‌منی بۆ عێراق دروست ده‌بێت. كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا لێره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
رووداو: به‌ڵام به‌پێی ئه‌و مه‌حزه‌رانه‌ی من بینیومن، زۆرتر باسی ژماره‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، بۆ به‌غدا ئه‌م ژماره‌یه‌ی پێ زۆره و پێی وایه حه‌قیقی نییه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه گوتمان له‌سه‌ر ژماره‌ش ئاماده‌ین رێكبكه‌وین، ئێمه له‌سه‌ر 70 هه‌زار رێككه‌وتووین، كێشه‌كه له‌سه‌ر ژماره نییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژماره بێت، ده‌توانین له‌سه‌ر ژماره‌ش رێكبكه‌وین.
رووداو: به فعلی 70 هه‌زار پێشمه‌رگه له كوردستاندا هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: له 70 هه‌زار زیاتره. حسابی ئه‌م هه‌موو سنوور و شوێنانه بكه كه هێزی پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت.
رووداو: گله‌یی زۆرتان لێده‌كرێت، كه دۆخی پێشمه‌رگه زۆر خراپه، بۆچی ده‌بێت پێشمه‌رگه دۆخی هێنده خراپ بێت، له كاتێكدا سه‌ركرده‌كان خۆیان پێشمه‌رگه بوونه، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت ئێستاش پێشمه‌رگه‌م، ئایا ئاگای له حاڵی پێشمه‌رگه هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه دوو بابه‌ت هه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌و هێزانه‌ن كه چوونه‌ته ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناڵێم بارودۆخیان زۆر باشه، به‌ڵام بارودۆخیان له‌وانی دیکە باشتره. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ماونه‌ته‌وه، وه‌ك یه‌كه‌ی 70 و یه‌كه‌ی 80، ئه‌مانه تاحه‌دێك بارودۆخیان خراپه. كێشه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر له به‌غدا نییه، یه‌كه‌م پێویست ده‌كات له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا دووباره رێكخستنه‌وه ئه‌نجام بدرێت، هیوادارم له‌م كابینه‌یه بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه. به دڵنیاییه‌وه به گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه، كه هه‌موو پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبكرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه دوای ئه‌وه بۆ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی ئێمه‌دایه.
رووداو: پێشمه‌رگه ده‌توانێت به 400-500 هه‌زار دینار ژیانێكی شیاو بگوزه‌رێنێت؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر ناتوانێت. به‌ڵام وه‌ك گوتم ئه‌مه كێشه‌یه‌كه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا رێكده‌خرێن، ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
رووداو: ئه‌م كێشانه‌تان له‌گه‌ڵ به‌غدا تا چه‌ند كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140؟
نێچیرڤان بارزانی: ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه، به‌دڵنیاییشه‌وه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه ئه‌م ماده ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وان له ئه‌سڵدا باوه‌ڕیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه نه‌بووه، ئه‌و كاتانه‌ی په‌یوه‌ندیشمان باش بووه، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك پێویست نه‌چۆته پێشه‌وه.
رووداو: به‌ڵام ئێوه له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، كه ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، نه‌تانتوانیوه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به پێی ماده‌ی 140یش نه‌بێت، عه‌ره‌ب و توركمان بیانه‌وێت بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بۆچی له‌و ناوچانه به به‌رده‌وام له‌جیاتی كاری نیشتیمانی، كاری حزبایه‌تی ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و میزانیه‌ی خۆمان، زۆر یارمه‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان داوه. بۆ زانیاریت ئێمه ساڵانه نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار له بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاره‌بای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیکە خه‌رج ده‌كه‌ین، به ده‌یان پڕۆژه‌مان له هه‌موو ناوچه‌كان كردووه، له میزانیه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. پڕۆژه‌مان له شه‌نگار و شێخان و دیاله و له كه‌ركوك كردووه، میزانیه‌ی تایبه‌تیان نه‌بووه، به‌ڵكو له میانه‌ی میزانیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، توانای ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه.
رووداو: له‌و بابه‌ته ده‌رده‌چین، كه پێت ناخۆش بوو، بۆ بابه‌تێكی دیکە كه پێت خۆشه، ئه‌ویش پرسی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و توركیایه. تۆ زۆر سه‌ردانی توركیا و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌یت، وه‌ك ده‌ڵێن ده‌وامێكت له‌وێ هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: (بە پێکەنینەوە) به پێچه‌وانه‌وه من هیچ كام له‌و پرسیارانه‌ی كردووته پێم ناخۆش نه‌بووه، كه گوتیان دیمانه‌كه له‌گه‌ڵ هیوایه، ده‌مزانی شێوه‌ی پرسیاره‌كان چۆنه و خۆشم بۆی ئاماده كردبوو، دڵگرانیش نه‌بوومه و زۆریش پێم خۆشه. توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی ئێمه‌یه، به سه‌دان كیلۆمه‌تر سنوورمان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌یه. په‌یوه‌ندی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توركیا 200 هه‌زار سه‌بازی خۆی له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگیر كردبوو و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی ئێمه و توركیا له هه‌موو بواره‌كان په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ستراتیجی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه، كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكان په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا سه‌لماندوومانه كه ئێمه فاكته‌ری سه‌قامگیریین، بۆ ئێمه زۆر گرنگ بووه كه وڵاتانی دراوسێمان وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیریی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، نه‌ك دروستكردنی كێشه بۆ ئه‌م وڵاتانه. له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، توركیا بۆ ئێمه ده‌روازه‌ی رۆژئاوایه، بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌شدا هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا په‌یوه‌ندیمان باش بێت.
رووداو: هه‌ر بۆیه‌ش رێگاتان داوه توركیا غه‌زووی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بكات؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م غه‌زووه ئابوورییه شتێك نییه رێگامان دابێت، دیفاكتۆیه و دروست بووه. له عێراقدا و به تایبه‌ت له كوردستان، له سه‌رده‌می سه‌دامدا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی دروست نه‌كراوه، هیچ كارخانه‌یه‌كی گه‌وره له‌م وڵاته‌دا نه‌بووه، ژێرخانێكی رێكوپێكی رێگاوبان له‌م وڵاته‌دا نه‌بووه، بازاڕی ئێمه بازاڕێكی كراوه‌یه و مونافه‌سه‌یه، توركیا و ئێران و وڵاتانی دیکەیش هه‌ن. عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دروست بكرێته‌وه. له دوای 2003 توركه‌كان له‌مه ده‌ستپێشخه‌ری باشیان كرد، هاتنه ناو بازاڕی كوردستان، ئێرانیش به هه‌مان شێوه. ئێمه ده‌بێت سیاسه‌تێكی وا په‌یڕه‌و بكه‌ین، هانی كه‌رتی تایبه‌تی خۆمان بده‌ین له كوردستان، بۆئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌رێم كارخانه دابنێن و شت لێره به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ی بكه‌ن، نه‌وه‌ك له ده‌ره‌وه بێته هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر ئه‌و كێبڕكێیه بووه وایكردووه توركه‌كان بێنه هه‌رێمی كوردستان.
رووداو: توركه‌كان دێنه هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌ندێك به‌رپرس نزیكن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه قه‌ت بیرمان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كێ له كێ نزیكه، ئێمه پرۆسه‌یه‌كمان هه‌یه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دێته هه‌رێمی كوردستان، ده‌چێته وه‌زاره‌تی بازرگانی ناوی خۆی تۆمار ده‌كات. با نمونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه. له كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه پڕۆژه‌یه‌ك ده‌رچوو بۆ حزبێك، گوترا ئه‌م حزبه زۆر نزیكه له توندڕه‌وه‌كانی توركیا، من گوتم به‌هه‌ر جۆرێك بێت تازه ته‌نده‌ره‌كه بۆ كۆمپانیاكه ده‌رچووه، دوور بێت یان نزیك ناتوانین كێشه بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك دروست بكه‌ین. به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای ئه‌وه ناكه‌ین، چ كۆمپانیایه‌ك له كێ نزیكه.
رووداو: له هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان هه‌ر وایه؟
نێچیرڤان بارزانی: ره‌نگه هه‌ندێك كێشه هه‌بێت له هه‌رێم، ناڵێم نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له كاری رۆژانه‌م پابه‌ندی بوومه، ئه‌وه نه‌بووه كه به‌و جۆره سه‌یری بكه‌م كێ له كێ نزیكه.
رووداو: ئێستا له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی نه‌وته‌وه گه‌یشتوونه‌ته چ رێککەوتنێك؟
نێچیرڤان بارزانی: یه‌كه‌مجار سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغان باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كرد و گوتی ئێمه ئاماده‌یان هاوكاری وزه‌تان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. ئه‌وكاته توركیا به ته‌واوه‌تی ئیستعابی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ورده ورده تێگه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش و ئێمه‌شه. نزیكه‌ی دوو ساڵ زیاتر دانوستانمان كرد، تا گه‌یشتینه رێککەوتنێك و چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكمان ئیمزا كردووه، كه پرۆتۆكۆلێكه له‌باره‌ی هاوكاری وزه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا. ئه‌م پرۆتۆكۆله رێگه به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات نه‌وتی خۆی ره‌وانه‌ی توركیا بكات و بینێرێته ده‌ره‌وه.
رووداو: ته‌نیا ده‌ینێرنه ده‌ره‌وه یان به توركیاشی ده‌فرۆشن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌ینێرین به پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یفرۆشین، توركیا بیكڕێت، ده‌یفرۆشینه توركیا، ئه‌گه‌رنا ده‌یفرۆشینه كۆمپانیای وڵاتانی دیکە. ئێستاش ئێمه نه‌وتمان له‌وێ عه‌مباركراوه و له 2-5-2014 ده‌ست ده‌كه‌ین به فرۆشتنی نه‌وت.
رووداو: هیچ داشكانێك له نرخی نه‌وت بۆ توركیا نه‌كراوه؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی ئێمه ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا بیه‌وێت كارێكی فیتنه‌گێڕی بكات، ئه‌مه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه، به پێچه‌وانه‌وه توركیا هه‌میشه هانی ئێمه‌ی داوه هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وینه رێککەوتنێك. ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان داوه. به‌ڵام به‌غدا ئه‌گه‌ر ئۆكسجینیش له‌ده‌ست ئه‌وان بێت، كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌ی ده‌یبه‌ستنه‌وه به سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عێراق، له زۆر وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌وت ده‌فرۆشرێت، حكومه‌ت هه‌ر ئاگاشی لێنیه، كۆمپانیا خۆی ئه‌مه ده‌كات. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداش وامانگوتووه، له فرۆشتنی نه‌وتدا پابه‌ندی ستانداردی جیهانی ده‌بین، له بازاڕی جیهانی و به نرخی جیهانی بفرۆشرێت. پرۆسه‌كه‌ش شه‌فاف بێت و له هه‌موو قۆناغه‌كاندا به‌غدا له‌گه‌ڵمان بێت. تاكه شت كه تا ئێستا رێککەوتنمان له‌سه‌ر نه‌كردووه، كۆنتڕۆڵه، به‌غدا ده‌ڵێ ته‌نها ده‌بێ سۆمۆ بێت، ئێمه‌ش ده‌ڵێین بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه قابیلی قبوڵكردن نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان راگرت، ئێمه ئێستا زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بۆچوونه قابیلی قبوڵكردن نییه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت ره‌نگه دووباره بكرێته‌وه.
رووداو: به ته‌حدید رۆژانه چه‌ند نه‌وت به بۆڕی ده‌چێته توركیا؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێستا كێشه هه‌یه، زۆر كه‌م ده‌ڕوات. ئێمه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو به‌رمیلمان كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام گه‌ر بۆریه‌كان چاك بكرێنه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ین بتوانین نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكه‌ین.
رووداو: حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتی هه‌یه له جیهاندا؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر، نه‌وت شتێك نییه بمێنێته‌وه. ره‌غبه‌تێكی زۆری له‌سه‌ره.
رووداو: سه‌رنته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا ژێرخانه‌كه‌ی پته‌وبكات و ئاماده‌كاریی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكات؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ده‌توانین. به‌ڵام ئه‌مه پشوودرێژیی و ته‌حه‌مولی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌وێت. من داوا ده‌كه‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا لێكنه‌درێته‌وه، كه مه‌سڵه‌حه‌تێكی حزبیه، یان مه‌سڵه‌حه‌تێكی شه‌خسیه، له‌راستیدا ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاكی كورده، ئه‌گه‌ر ئێمه له كوردستان به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كۆده‌نگ و یه‌كده‌نگ نه‌بین، ناتوانین له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو ببین، چونكه ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه. پێشتر وابوو، سه‌ردانی چه‌ندین شوێنمان ده‌كرد باسی موعاناتی گه‌لی كوردمان ده‌كرد، گوێیان لێده‌گرتین، به‌ڵام وه‌ك ئێستا نییه، كه ده‌چیت باسی نه‌وت و غاز و ئابووریی ده‌كه‌ی، هه‌موویان زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه ده‌توانێت چی بكات؟ هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌م ژێرخانه‌ی له بواری نه‌وتدا دروستی كردووه، ده‌توانێت بیگه‌یه‌نێته 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌توانین زۆرتری بكه‌ین، تا ده‌گاته ملیۆنێك، ئه‌مه ته‌نیا نه‌وت جگه له غاز. غازیش تا ئه‌وكات ده‌توانێت ئاماده بێت بۆ هه‌نارده‌كردن. یه‌ده‌گێكی زۆر گه‌وره له كوردستاندا هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین نه خه‌یاڵه نه ناواقعیه، شتێكی واقعیه و له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه. تا ئێستا ئێمه باسی جیابوونه‌وه و به‌كارهێنانی ئه‌م كاره بۆ جیابوونه‌وه‌مان نه‌كردووه، نه‌خێر، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و سامانه سروشتیه به‌كاربهێنین بۆ خۆشگوزه‌رانی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه شایسته‌ی خزمه‌تكردنن، ئه‌م وڵاته به درێژایی مێژوو به‌س وێرانكراوه، بۆیه ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی دیکە ده‌ستپێبكه‌ین.
رووداو: ده‌كرێت وه‌ك كارتێكیش به‌كاربهێندرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی؟
نێچیرڤان بارزانی: تۆ نا‌توانیت بڵێیت ئه‌م كارته به‌كارده‌هێنم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام بۆچوونی من ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان هه‌رێمی كوردستان بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بدات، ده‌بێت یه‌كه‌م لایه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و قسه‌یه بكات. ده‌بێ قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بهێنێت، كه ئێمه وه‌ك دوو میلله‌ت له‌و وڵاته‌دا ناتوانین پێكه‌وه بژین، به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان له‌وه‌دا ده‌بینین، سه‌ربه‌خۆیی خۆمان هه‌بێت. بۆیه پێموایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت به دیالۆگ و یه‌كه‌مجاریش له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
رووداو: بۆچوونی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وته‌وه چیه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌مریكا هانی هه‌ردوولامان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ته‌فاهوم، ئه‌مه سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه، ئه‌مریكا حه‌زده‌كات، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه فه‌رز ناكات.
رووداو: به‌ڵام به‌رده‌وام پێتان ده‌ڵێت ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا؟
نێچیرڤان بارزانی: كه ده‌ڵێ بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا وه‌ك پایته‌ختی عێراقی فیدڕاڵ، مانای ئه‌وه نییه كه ده‌بێت له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌غدا دابێت، ئه‌مریكا به به‌رده‌وامی هانی هه‌ردوولامان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ئه‌نجامێك. به‌راستی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه دایه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته ئه‌نجامێك، به‌ڵام كه نه‌گه‌یته ئه‌نجام خۆ نا‌توانیت تاهه‌تایه هه‌روا دانیشیت، ده‌بێت رێگایه‌كی دیکە بدۆزیته‌وه، ئه‌مه ژیانه و به‌رده‌وام ده‌بێت، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكیش له حكومه‌ته‌كه‌ی زۆره، بۆیه ده‌بێت رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه.
رووداو: داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت له چ بانكێكدا ده‌بێت؟ هه‌ر له توركیا ده‌بێت یان له وڵاتێكی دیکە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه بیفرۆشین له هه‌ر شوێنێك بێت كێشه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه به پێی پره‌نسیپ 5% بۆ كوێت ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی دیکە ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ئێمه رێککەوتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێمه كێشه نییه له‌ئه‌مریكا دابنرێت یان له توركیا.
رووداو: تا ئێستا هیچ بڕیارێكتان نه‌داوه و هیچ بانكێكتان بۆ حازر نه‌كردووه؟
نێچیرڤان بارزانی: له توركیا بانكمان حازر كردووه، له مانگی پێنجه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته ده‌كه‌ین كه هه‌مانه، پاره‌كه‌شی له توركیا ده‌بێت.
رووداو: ده‌گوترێت توركیا بۆیه هێنده پشتیوانی له پارتی ده‌كات، چونكه پارتی پێیوایه ئه‌گه‌ر بژارده‌یان له‌به‌رده‌م بێت، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر توركیا بێت باشتره وه‌ك له عێراق، چونكه دوو پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ونه‌وه لای یه‌كتر، جگه له‌وه‌ش توركیا ده‌روازه‌ی ئه‌وروپا و رۆژئاوایه بۆ كورد؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر ئه‌م بۆچوونه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه، كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ توركیا، كه له‌كاتی دانوستان و شانده‌كان براده‌رانی یه‌كێتیش به‌شداربوونه، كه له حكومه‌ت بوونه، هیچ رێککەوتنێك له‌چوارچێوه‌ی حزبدا نه‌كراوه، سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سیاسه‌تی به‌ڵانس و سه‌قامگیرییه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا هه‌وڵمانداوه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان هه‌بێت.
رووداو: ئێوە و پەکەکە چ کێشەیەکتان هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە و پەکەکە هیچ کێشەیەکمان نییە، ئێمە هیچ شتێک نابینین پێی بگوترێ کێشە، مومکینە بۆچوونی جیاوازمان هەبێت، بەڵام وەکو کێشە بە حەقیقەت هیچ کێشەیەکمان نییە. گۆڕەپانی ئێمە دوو گۆڕەپانی جیاوازە، ئەوان لە شوێنی خۆیانن و ئێمەش لە شوێنی خۆمان، بۆیە ئێمە هیوادارین هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە، وەکو کێشە ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە.
رووداو: هیچ کێشەیەک نییە؟
نێچیرڤان بارزانی: پارتی کێشەی لەگەڵ ئەواندا نییە، ئەگەر ئەوان کێشەیان لەگەڵ ئێمەدا هەبێت، ئەگەر نا ئێمە نیمانە.
رووداو: بۆ ئێوە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکرێن بەوەی دەستدەخەنە رۆژئاوای کوردستانەوە؟ حیزب دروستدەکەن، حیزب کۆدەکەنەوە و دەیدەن بە گژ PYDدا.
نێچیرڤان بارزانی: ئەم پرسیارە لە پەکەکە بکە، ئەوان خۆیان ساحەی کوردستانیان لەوێ داگیرکردووە بەس بۆخۆیان، بەهیچ شێوەیەک ناهێڵن هیچ هێزێکی سیاسی سەرهەڵبدات، ناهێڵن خەبات بکات، ناهێڵن ئیش بکات، ئەگەر بۆچوونێکی جیاواز هەبێت لەسەر ئەم مەسەلەیە تەنها ئەوەیە، ئێمە پێمانوایە ساحەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەبێ لایەنەکانی دیکەی سیاسیش مەجالیان بدرێ کاربکەن، پەیەدە بە یارمەتی لەگەڵ حکومەتی بەشار ناهێڵن لە هیچ شوێنێک لایەنەکانی دیکەی کوردی کار بکەن.
رووداو: خۆت گوتت دوو گۆڕەپانی سیاسیتان هەیە بۆ کارکردن، ئێوە حەقتان چییە بەسەر رۆژئاواوە؟ ئەوێ گۆڕەپانێکی جیاوازە و ئێوەش حکومەتی هەرێمن و لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەین و نەسیحەت و قسەی ئێمە بۆ برادەرانی رۆژئاوا تەنها ئەوەیە هەمووتان بەیەکەوە کار بکەن، ئێمە لەو چوارچێوەیەدا ئیشمان کردووە، من پرسیار دەکەم ئەی کێشەی پەکەکە چییە؟ بۆ ئەو هەموو تەدەخولە لە سووریا دەکات؟ بەپێچەوانەوە ئێمە دەکرێ تەفاهوم لەگەڵ پەیەدەدا بکەین، بەڵام پەکەکە ناهێڵێ، نەک هەر ئێمە، هێزە سیاسییەکانی گۆڕەپانی سیاسی رۆژئاوا دەتوانن بەیەکەوە کار بکەن، بەڵام ئەمانە لەژێر سەیتەرەی پەکەکەن و پەکەکە بە هیچ شێوە مەجالی ئەوە نادات ئەمانە تەفاهوم بکەن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی سیاسی، رای ئێمە تەنها ئەوەیە حیزب و خەڵکانی دیکە هەن لە گۆڕەپانەکەدا، ئەوان دەبێ یەکدەست بن و پێکەوە کاربکەن، بە یەکگرتوویی دەتوانن شت تەحقیق بکەن، بە خۆ فەرزکردن مومکین نییە بتوانن لە رۆژئاوا هیچ شتێک تەحقیق بکەن.
رووداو: دوو شتت گوت، یەکێکیان لەوێ ناهێڵرێ هەموو حیزبەکان بەیەکەوە کار بکەن، دووهەمیش ئێوە ئامۆژگاریان دەکەن، ئێوە خۆتان لەو جێگەیەدا دەبیننەوە ئامۆژگاری پەکەکە بکەن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە وەکو پەیوەندییەکی دۆستانە، وەکو کەسێک کە نامانەوێ کێشە لەوێ دروست ببێ هانی پەکەکەمان داوە و قسەمان لەگەڵ کردوون کە ئێوە دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدەن و مەجال بدەن خەڵکی دیکەیش لە رۆژئاوا ئیش بکات و کاری خۆیان بکەن، گۆڕەکەیان بەتەواوی بۆخۆیان ئاوا کردووە و ئیحتیکاریان کردووە، ناهێڵن لایەنەکانی دیکە لەوێ ئێش بکەن.
رووداو: پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئیشی ئێوە بەو ئیشەوە چییە کە ئەوان رێگە نادەن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر شوێنێک بۆ مەسڵەحەتی میللەتی کورد شتێک پێویست بێت بە نەسیحەت و بە قسەکردن پێیان دەڵێین، بەبێ ئەوەی ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەدەخول بکەین، تەدەخول ناکەین، ئێستا کە هێزە سیاسییەکانی دیکەی سووریا کە دێن بۆ ئێرە بۆ لای ئێمە ئەم گلەییە دەکەن، ئێمەش بە پەکەکە و پەیەدە دەڵێن کاکە مەجالیان بدەن، با ئەمانەش لەوێ ئیش بکەن، ئێو چۆن ئیش دەکەن با ساحەی سیاس بۆ هەموو لایەک بێت، پێکەوە ئیش و کار بکەن، جەنابی سەرۆک بارزانی لەو مەجالەدا زۆر زۆر کاریکردووە، بۆ پێکهێنانی هەموو لایەکیان لەژێر یەک چەتر و پێکەوە کار کردن.
رووداو: کۆمەڵێک حیزبی رۆژئاوای کوردستان هەن بەردەوام لێرەن و ئێوەش هاوکارییان دەکەن، هەندێکیان نەشیانشاردۆتەوە کە لقێکن لە پارتی، بۆ ئێوە تەداخول لەوەدا دەکەن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە قوڵاییەکی زۆر ستراتیژیمان لە سووریا هەیە وەکو پارتی، ئێمە تەداخول ناکەین، بەڵام ناکرێ بگوترێ کە پارتی هیچ قوڵاییەکی ستراتیژی لە رۆژئاوا لەناو کورددا نییە، خۆشەویستە و خەڵک تەئیدی پارتی دەکات، هەیە لایەنگری دەکات، ناڵێم هەموو لایەک، بەڵام ئەم قوڵاییە وایکردووە خەڵک چاوەڕوانی زیاتری لە پارتی هەیە، بەڵام سیاسەتی ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بەوشێوەیە بووە کە هەموو لایەنەکان هان بدەین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن، بەس ئەگەر حیزبێک دێ دەیەوێ ئێمە ببینێ، یان خەڵکانێک لە سووریاوە دێن دەیانەوێ ئێمە ببینێ ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە تەدەخول دەکەین، ئێمە وەکو پارتی قوڵاییەکی کۆنی ستراتیژیمان لە سووریادا هەیە.
رووداو: پەکەکە داوای کردووە دانیشتن لەگەڵ پارتیدا بکرێت، بەتایبەت لەگەڵ بەڕێزتاندا، ئامادەن گفتوگۆی دانیشتن لەگەڵ پەکەکە بکەن؟
نێچیرڤان بارزانی: بەڵێ ئامادەین و دەیکەین، هیچ مەرجێکیشمان نییە، مەرجمان نییە و ئامادەین قسەیان لەگەڵ بکەین، خەریکی ئەوەین بزانین کەی و چۆن، بەڵام ئامادەین قسەیان لەگەڵ بکەین.
رووداو: ئەم دیدارە بەمنزیکانە روودەدات؟
نێچیرڤان بارزانی: بەم نزیکانە روودەدات، بەمنزیکانە ئێمە دانیشتنیان لەگەڵدا دەکەین، ئێمە دەمانەوێ لە هەموو رووێکەوە تەفاهوم هەبێت، نامانەوێ کێشە دروست بێت. بەداخەوە زۆر لە لێدوانەکانی پەکەکە زۆرجار ئێمە تووشی سەپرایزمان دەکات، بەتایبەتی قیادەیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەمانەوێ دانیشتنیان لەگەڵدا دەکەین و نامانەوێ کێشەمان هەبێت لەگەڵ هیچ لایەک.
رووداو: حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی پارتی پەیڕەو دەکات یاخود سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی؟
نێچیرڤان بارزانی: دووبەشە، بەشێکیان ئەحزابن، کە وەکخۆیان ئیش دەکەن، پارتیش وەک لایەنێک، بەشێکیش سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئێمە هەمانە، ئەوەی کە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، من وەکو سەرۆکوەزیران و جەنابی سەرۆکی هەرێم، کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمانە لێی بەرپرسیارن.
رووداو: بەڵام بۆچی تاوەکو ئێستا تێڕوانینی یەکێتی جیاوازە لەگەڵ پارتی؟ تەنانەت حکومەتدارەکانیشیان کە لەنێو کابینەی حکومەتتدان.
نێچیرڤان بارزانی: من پێموایە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە ئێمە هانی هەموو لایەنەکان دەدەین پێکەوە کار بکەن، ئێمە هانیان دەدەین هەموویان لەژێر چەترێک کاربکەن، ئەمە سیاسەتی پارتیشە، هەمیشە سیاسەتی پارتی ئەوە بووە لایەنەکان هان بدەین، تەنیا داواکاری ئێمە ئەوەیە هەموویان بەیەکەوە کار بکەن، هیچ داواکاریترمان لەوان نییە، ئەگەر ئەوان هەمووان بەیەکەوە کار بکەن، ئێمە ئامادەین یارمەتیشیان بدەین.
رووداو: ئێوە ئامادەن ئەگەر وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەعوەت بکرێن سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن؟
نێچیرڤان بارزانی: مومکینە جارێ نەتوانم بچم ئەو شوێنانە، بەڵام لە کاتێکی گونجاو‌دا بۆ نا، خۆ هەر ئەوە نییە بتوانم بچم، دەبێ زەمینەسازی بۆ بکرێ، لە هەموو رووێکەوە لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە، بەڵام ئەوەی هێڵێکی سوورمان هەیە و قسەیان لەگەڵ ناکەین شتی وا نییە.
رووداو: پەیوەندیتان لەگەڵ کانتۆنەکاندا چییە کە راگەیەنراون؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیاندا نییە، ئەمانە یەکلایەنە کردوویانە، ئێستاش نەسیحەتی ئێمە ئەوەیە هەموو پێکەوە بیکەن، ئەگەر هەموو هێزە سیاسییەکانی گۆڕەپانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە لەسەر فۆرمولێک ئیتیفاقیان کرد، ئێمە یارمەتیان دەدەین، بەڵام هەنگاوی یەکلایەنە بۆ راگەیاندنی کانتۆن بەلای ئێمەوە راست نییە، بەلای ئێمەوە ئەوەی راستە ئەوەیە هەموو هێزەکان پێکەوە کار بکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
رووداو: لەبارەی ئەو خەندەکەی لەنێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان هەڵکەنراوە، هیچ پەیوەندی و گفتوگۆیەکتان نەبوو لەگەڵ پەیەدا-دا؟
نێچیرڤان بارزانی: مەسەلەی خەندەک زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە، کەمپەین و شتی بۆ دەکرێ. خەندەکمان لێنەداوە بۆ ئەوەی ئێمە کێشەیەک بۆ هیچ لایەنێک دروستبکەین، ئێمە کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە، خەندەق لەهەندێک شوێن بۆ پاراستنی مەسائیلی ئەمنی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە، بەپێی یاسا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئەمن و ئاسایش بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەندێك شوێن پێویست دەکات خەندەق لێبدرێ بۆ پاراستنە ئەمە بۆ دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک نییە، بۆ دەبێ وا تەفسیر برێ کە ئێمە دەمانەوێ دژایەتی لایەنێک بکەین، ئێمە نامانەوێ دژایەتی هیچ لایەنێک بکەین، بەڵام بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەرچی پێویست بێ ئێمە دەیکەین، بەدڵنیاییەوە کە خەندەق لێدراوە لە چوارچێوەی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە، بە دەرەجەی ئەساسی کاری ئێمە پاراستنی ئەوانە.
رووداو: پێتوایە ئەمن و ئاسایش بە خەندەق دابینکرێ؟ ئەمە لەکاتێکدا کە پێشتر خەندەقی دیکە لە کەرکووک و هەولێر هەبووە.
نێچیرڤان بارزانی: عەسکەرییەکانی ئەو سنوورە وایان بە پەسند زانیوە کە ئەمە بکرێت، لەو چوارچێوەیە بڕیاریان داوە، لە هەندێک شوێن پێویست بووە خەندەک لێبدرێ، خەندەک لێدراوە، لە هەندێک شوێن پێویست بووە سیم بکرێ، سیمرکراوە، لە هەندێک شوێن تەکنەلۆژیای نوێی وەک فایبەر دروستبکرێ، ئەوە دروستکراوە، لە هەندێک شوێن پێویست بووە کامێرا دابنرێ، دادەنرێ، بەڵام جیهازی ئەمنی ئێمە بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکات دەبێ چ هەنگاوێک بنرێ بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکات، هەر لەو چوارچێوەیەش رەفتار دەکات، نەک بۆ دژایەتیکردنی هیچ لایەنێکی سیاسی دەیکات، نە دژایەتی هیچ حیزبێک دەیکات، تەنیا بۆ ئەمن و ئاسیشە.
رووداو: دەگوترێت ئێوە رۆژئاوای کوردستان بەکاردەهێنن بۆ هەندێک سیاسەتی خۆتان، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کۆچڕەوێکتان دەستپێکرد لە رۆژئاواوە بۆ باشوور بۆ ئەوەی بە پەیەدە بڵێن دەتوانین ئەوە بکەین، ئایا ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەبوو کە ئەم سیاسەتە پیشانی پەیەدە بدەن؟
نێچیرڤان بارزانی: بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی نەبوو، شتی وا نییە، بە پێچەوانەوە لە ژێر زەخت بووین کە ئێمە سنوور ناکەینەوە بۆ ئەوەی خەڵک بێتە هەرێمی کوردستان، ئەو خەڵکەی لەبەر ئەو وەزعە ناخۆشەی سووریا دەیەوێ پەناگایەک بۆخۆی پەیدا بکات، ئەو خەڵکەی دێنە هەرێمی کوردستان هاووڵاتی و هاونیشتیمانی ئێمەن، بەڵام بارێکی زۆر قوڕسیشە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەر لە رووی حساباتەوە لێکی بدەیتەوە بارێکی زۆر قوڕسە. بەپێچەوانەوە هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا لەگەڵ ئەوروپا وڵاتانی دیکە قسەی وابووە هەوڵ بدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکە لەنێو سووریا نەک بیانهێنینە دەرەوە بۆ ئێرە، ئێمە قەت هانی خەڵک نادەین سووریا جێبهێڵن بێنە ئێرە.
رووداو: ئێوە ئەزموونتان لە حکومڕانیکردنی هەرێمی کوردستان هەیە، دەتانەوێ پەیەدە چۆن حکومڕانی رۆژئاوای کوردستان بکات؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر ئێمە بتوانین یەک شتیان پێدەڵێن: پێیان دەڵێین هەمووتان بەیەکەوە دانیشن و ئیتیفاق بکەن، لەسەر هەر مۆدێلێکلی خۆبەڕیوەبردن ئیتیفاق بکەن، بەڵام هەموو لایەنەکان بەشداربن و یەکلایەنەنە نەبێت ئێمە لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی‌تان دەکەین، چونکە واقیعی ئەوان جیاوازی لەگەڵ واقیعی ئێمەدا هەیە، ئێمە ناتوانین مۆدیڵیک فەرز بکەین بەسەر ئەواندا، ئەوان بۆچوونی خۆیان دەبێ بزانن کە دەتونن چۆن بەیەکەوە کار بکەن، تەنیا نەسیحەتی ئێمە پێکەوە کارکردنە.
رووداو: راستە کاژێر شەش لەخەو هەڵدەستی، وەرزش دەکەی، دواتر نان دەخۆیت و دەڕۆیت، وایە؟
نێچیرڤان بارزانی: بەیانیان 6:30 لەخەو هەڵدەستم، بەڵام عادەتەن من بەیانیان وەرزش ناکەم، هەوڵ دەدەم ئێواران بیکەم، هەوڵ دەدەم 6:30 ئێوارە وەرزش بکەم، تۆزێک لە ماڵەوەبم و دواتر بگەڕێمەوە نووسینگەکەم.
رووداو: چ جۆرە وەرزشێک دەکەی؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێستا وەرزشی راکردن دەکەم، جاران ئاسن و شتیشم دەکرد، بەڵام دکتۆر ئامۆژگاری کردووم کە جارێ واز لەوە بێنم، چونکە تۆزێک ئازاری دەستم هەیە، ئەگەر نا ئەوەی ئاسن و شتیشم دەکرد، بەڵام ئێستا راکردن و تێنس.
رووداو: زۆرکەس پرسیاری ئەوە دەکەن بۆ سەرۆکوەزیران نابینرێ، یان کەس پێیناگات؟ ئەگەر بتەوێ وەک هاووڵاتییەک بیبینی ئەوا رەنگە تەنیا بە خەو بیبینی.
نێچیرڤان بارزانی: بۆ من شەرەفێکی گەورەیە بتوانم هەموو کەسێک ببینم، بەڵام خۆ کاتیش سنووردارە، ئەو هەموو ئیشانەی ئێمە هەمانە و دەیکەین، رەنگە کات سنووردار بێت، بەڵام ئەوەی کە من حەز نەکەم خەڵک ببینم، نەوەڵا بەپێچەوانەوە زۆرم پێخۆشە خەڵک ببینم.
رووداو: بەلام ناکرێ میکانیزمێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دەنگی هاووڵاتیان راستەوخۆ بە ئێوە بگات؟ بۆ نموونە پوتین بەمدواییانە بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کرد و هاووڵاتیان راستەوخۆ لە دەرەوەی ستۆدیۆ قسەیان لەگەڵ دەکرد.
نێچیرڤان بارزانی: دەکرێ، پێشتر کردوومانە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، ئەوە دەکرێ و دەتوانین بیری لێدەکەینەوە، بەڵام ئەو شتانە زیاتر پروپاگەندەیەکە.
رووداو: ئێوە پێویستتان بە پروپاگەندە نییە؟
نێچیرڤان بارزانی: بەرێوەڵا پێویستیمان بە هەموو شتێکە، بەڵام ئێمە بۆ راستگۆیی لەگەڵ خەڵکی خۆمان پێویستیمان بە هەموو شتێک هەیە، ئەوەش میکانیزمێکە دەکرێ بیری لێبکرێتەوە.
رووداو: بیرتان لەوە نەکردووەتەوە لە کابینەی هەشت رۆژێک دابنێن خەڵک ببینن؟
نێچیرڤان بارزانی: پێشنیاری ئێمە بۆ وەزیرەکان وابووە کە دەبێ رۆژێک دابنێن لە هەفتە کە هاووڵاتیان ببینن، من خۆم تاوەکو ئێستا نەمکردووە، بەلام میکانیزم هەیە، مەکتەبم هەیە و داواکاری هاووڵاتیانم پێدەگات و بەدواداچوونی بۆ دەکات، بەتایبەتی ئەو کەیسانەی پەیوەندی بە یارمەتی و عیلاجەوە هەیە، دەبێ سوپاسیشیان بکەم کە بەرێکوپێکی ئەو کارانە بەجێدەگەیەنن، مومکینە هەندێکیش بمێنن، بەڵام زۆرێک لەو داواکاری و کەیسانەی کە دێن بەتایبەتی ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی و ئیش و ئەوانەوە هەیە هاوکاری دەکرێن.
رووداو: ئەو میکانیزمانە چین کە پێویستە هاووڵاتییەکی دوورەدەست لە گوندێکی سەرسنوور دەنگی بە ئێوە بگات؟
نێچیرڤان بارزانی: لە هیچ شوێنێکی دونیا شتی وا نییە هەر هاووڵاتییەک لە هەر کوێ ویستی هەر ئەو دەقەیە بێت و سەرۆکوەزیران ببینێ، ئەو کاتە دەبێ سەرۆکوەزیرن دابنیشێ هیچ ئیش و کارێک نەبێ، ئێمە مەکتەبێکمان هەیە کە خەڵک لە رێگەی نووسینگە و لقەکانەوە داوای هاوکاری دەکەن، داوا دەکەن بیاننێرین بۆ نەخۆشی و عیلاجیان بکەین، ئێمە لەو مەسەلەیەدا هەرچی لەتواناماندابێ بۆمان کردوون و جێبەجێمانکردوون.
رووداو: پێشتر ئەزموونی ئەوەتان کردووە لەگەڵ پارێزگارێک یان وەزیرێکدا برۆن بەبێ پاسەوان، ئێستاش هەمان ئەزموون دەکەیتەوە؟
نێچیرڤان بارزانی: ماوەیەکە لەگەڵ وەزیرەکان نەچووم، بەڵام لەگەڵ پارێزەرەکان رۆیشتووم و دەبێ زیاتری بکەین و بەردەوامیش دەبم. دەبێ لەم چوار ساڵەدا موئەسەساتی حکومەت رێکوپێکتر بکەین و ئیشی هاووڵاتییان باشتر بەڕێوەبچێ، کاری خزمەتگوزاری زیاتر بکرێ، بەرنامەی ئەم چوار ساڵەی ئێمە زیاتر نزیکبوونەوە دەبێت لەهاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
رووداو: پرسیاری زۆر لەبارەی ئەگەر هەبوونی رێککەوتنێکی ژێر بەژێر لەگەڵ گۆڕان، یان هاوشێوەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکرێ رێککەوتنی وا هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی: هیچ شتێک نییە، گۆڕان وەکو هێزێک لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێک کراوە، کۆمەڵێک هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان متمانەیان پێکردووە و دەنگیان پێداوە، خاوەنی 24 کورسین لە پەرلەمانی کوردستان، کاتێک قسەمان کردووە، بە ئێمەیان گوتووە بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی خۆمان ئامادەین بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان بین و پێکەوە کار بکەین، لەو چوارچێوەیەدا دانیشتین و ئیتیفاقمان کرد، بەڵام بڵێی ئیتیفاقێکی ژێر بەژێرمان لەگەڵ گۆڕان هەیە بە هیچ شێوەیەک شتی وامان نییە، ئەوان زیاتر لە ئیستیحقاقی خۆیان داوایان کردووە ئەوەش راست نییە، مەرجێکی تەعجیزیان داناوە ئەویش راست نییە، ئێمە لەە تێگەیشتووین رەغبەتیان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لەم چوار ساڵەدا بێنە ناو حکومەت و کار بکەن، ئێمەش وەکو پارتی پێمانوابووە بەڵێ دەتوانین بەیەکەوە کاربکەین، وەک هەر ئەم لەیەک تێگەیشتنە بووە وایکردووە کە ئەمرۆ داوا بکەین ئەوان بێنە ناو حکومەت.
رووداو: لەگەڵ گۆڕان باسی ئەوەتان کردووە پێوست دەکات پشتگیری سیاسەتی نەوتیتان بکات کاتێک بەشداری حکومەت دەکەن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە کە دەچینە ناو حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا دەچین، ئەوان کە دێنە ناو حکومەت ئەو حکومەتە حکومەتی کۆدەنگی نیشتیمانەییە پێکەوە کار دەکەین، هیچ لایەنێک ناتوانێ بە تەنها هیچ کارێک بکات، واتا ئاساییە بڕیارەکانی ئێمە بە ئاگاداری هەموو لایەنێک بێت، ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین پشتگیری لایەنەکانیشی لەگەڵ بێت، هەر چاوەڕوانی ئەوەش دەکەین، ئێمە لە حکومەتدا پێکەوە کار دەکەین، ناکرێ لە حکومەتدا سیاسەتێکیان هەبێت و لە راگەیاندنیش سیاسەتێکی دیکەیان هەبێت، بەڵام هەقی خۆشیانە بڵین ئێمە لە هەموو پڕۆسەکاندا پێکەوە بەشدار دەبین، ئێمەش وەکو پارتی بەراستی دەمانەوێ ئەمانە بەشداربن، ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن شەریکی حەقیقی و راستەقینەی ئێمەن، لە مەسەلەی بڕیار بەشدار دەبن، لە سەرکەوتنی سیاسەتی حکومەت بەشدار دەبن، ئەگەر خوانەخواستە کێشەیەکیش هەبوو دەبێ تەحەمولی کێشەکە بکەن، چونکە ئێمە هەموومان پێکەوە حکومەتێکی کۆدەنگی نیشتیمانی دروستدەکەین، کە لەسەر هەموو مەلەفەکان پێکەوە کار دەکەین.
رووداو: ئێستا گرژییەکی ئیعلامی لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا هەیە، بەتایبەتی لەسەر پرسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پێتوایە ئەگەر گۆڕان پارێزگاری سلێمانی بباتەوە بەئاسانی یەکێتی شارەکە تەسکیم دەکات؟
نێچیرڤان بارزانی: تەسەور ناکەم گۆڕانیش ئەوەندە کورسی بباتەوە، کە خۆی بەتەنیا پارێزگا دابنێ، یان فەرەزەن ئەگەر بەتەنیاش توانی بە تەسەوری من ئەوە دەنگی خەڵکە لە نێوان هەموو لایەنەکان، ئێمە دەبێ فێرە ئەو واقیعە ببین رێز لە ئیرادەی خەڵک بگرین کە دەنگیان پێداوین، هەتا ئەگەر ئەو دەنگانە لە بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسیش نەبن، ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراتییە، ئێمە کە خۆمان بنچینەی ئەو پڕۆسە دیموکراسییەمان داناوە دەبێ پابەندنی ئەنجامەکانیشی بین، رۆژێک حیزبێک سەردەکەوێ و رۆژێک حیزبێکی دیکە.
رووداو: ئەگەر ئەو ململانێیەی یەکیتی و گۆڕان بێتە ناو حکومەتەوە پێتانوایە ئەو حکومەتەی باسی دەکەی بەو شێوازە دەبێ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەو ناکۆکیە نایەتە ناو حکومەت، زەحمەتییەکە هەر ئەوەیە تا حکومەت پێکدێ، ئەگەر حکومەت پێکهات بە دڵنیاییەوە لایەنەکان بە جددیتر کار دەکەن بۆ سەرکەوتنی حکومەتەکە.