نێچیرڤان بارزانی - به‌شی یه‌كه‌م
رووداو: ئه‌گه‌ر خۆت سه‌رپشك بیت، ده‌ته‌وێت كابینه‌ی هه‌شته‌م چ جۆره پێكهاته‌یه‌كی هه‌بێت؟
نێچیرڤان بارزانی: به پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی له كوردستان و له عێراق هه‌یه، ده‌مانه‌وێت كابینه‌یه‌كی مونسه‌جم (پێكه‌وه‌گونجاو) بێت، پێكه‌وه بتوانین له چوار ساڵی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ كاربكه‌ین، بۆ دروستكردن و رێكوپێككردنی ئه‌و موئه‌ساساتانه‌ی حكومه‌ت، كه ئێمه هه‌مانه. ئێمه له ساڵی 1991ه‌وه تاكو ئێستا قۆناغی جیاوازمان بڕیوه، به‌هه‌موو پێوه‌رێك پێمان وایه ده‌بێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هه‌موو لایه‌كمان ته‌ركیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێ، كه ئه‌و كابینه‌یه حكومه‌تێكی مونسه‌جم بێت و بتوانین پێكه‌وه كاربكه‌ین، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی تائێستا به‌دینه‌هێنراون، هه‌مووشمان پێكه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
رووداو: هه‌ر ئه‌م هۆكاره بوو وایكرد داوا له هه‌موو حزبه‌كان بكه‌ن به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه بوو. خۆی وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن واتا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت راوه‌ستاوه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه دوژمنایه‌تی نیه، ئه‌وان به‌شێكیان بڕیاریان داوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه، ئێمه پێمان وایه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی ئه‌م چوار ساڵه، واده‌خوازێت ئێمه پێكه‌وه كاربكه‌ین، چ ئۆپۆزسیۆن، چ ده‌سه‌ڵات، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه قورسانه‌ی له‌پێشمانن، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گۆڕانی بارودۆخی ناوچه‌كه، بۆیه پێمان وایه بۆ هه‌موو ئه‌مانه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان باشترین وه‌ڵامه تاكو بتوانین له‌و قۆناغه سه‌خته ده‌ربچین.
رووداو: كه‌واته له‌ماوه‌كانی پێشوودا، كه ئۆپۆزسیۆن هه‌بووه، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی دیكه‌دا له‌حكومه‌تدا بوونه، ئه‌مه بۆته هۆكار كه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدادا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌موو حزبه‌كان به‌شدار نه‌بوونه؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر، ئه‌وه ژیانی سیاسیه، ئه‌وان ئه‌وكات وابڕیاریان داوه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیه و له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ستیپێكردووه، به‌شێك له ئۆپۆزسیۆن ماونه‌ته‌وه و به‌شێكیش ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه‌بردووه. به‌بۆچوونی ئێمه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر هه‌موومان یه‌كده‌ست بین و پێكه‌وه كار بكه‌ین، ده‌توانین كاره‌كانمان باشتر به‌ڕێوه ببه‌ین.
رووداو: نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی ئێمه ده‌مانه‌وێت چوار ساڵی ئارام به‌ڕێبكه‌ین، ئه‌م چوار ساڵه ئارامه چ په‌یامێك بوو بۆ ئێوه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه كه چووینه لای براده‌رانی گۆڕان، كاك نه‌وشیروان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت له حكومه‌تدا به‌شدار بن، چوار ساڵی ئارامی مانای ئه‌وه نییه، كه له‌م وڵاته‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه، كه هه‌موومان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك رێكبكه‌وین، هه‌مووشمان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین، كه ده‌بێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه پێم وایه له‌م چوارچێوه‌یه دایه. هه‌ر ئه‌وكاته‌ش كه له كۆبوونه‌وه ئه‌و باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كرد، هه‌موو ئه‌ندامانی شاندی دانوستانی پارتی، كه له‌گه‌ڵ من بوون، به شێوه‌یه‌كی زۆر پۆزه‌تیڤانه سه‌یری ئه‌م قسانه‌ی كاك نه‌وشیروانیان كرد. بۆیه‌ش ئێمه پێمان وابوو ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه و ده‌توانین پێكه‌وه كاربكه‌ین، ئێمه به‌و بۆچوونه خۆشحاڵین.
رووداو: ئه‌م قسه‌یه په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه نییه، گه‌ر گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی نه‌كردبایه، چوار ساڵی ئارام نه‌ده‌بوو؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر، حكومه‌ت ده‌یتوانی وه‌ك چوار ساڵی پێشتر كاره‌كانی خۆی بكات.
رووداو: چوار ساڵی پێشوو، چوار ساڵی ئارام بووه؟
نێچیرڤان بارزانی: چوار ساڵی ئارام نه‌بووه، ره‌نگه كێشه هه‌بووبێت، وه‌ك 17ی شوبات و كێشه‌كانی دیکە، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، هیچ شتێكیش رانه‌وه‌ستابوو، حكومه‌ت كاری خۆی كردووه و ئۆپۆزسیۆن و په‌رله‌مان هه‌بووه، له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌ش هه‌بووه.
رووداو: كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسانیی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت نه‌بووه؟
نێچیرڤان بارزانی: به ته‌ئكید ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست بین، كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات ئێمه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م چوار ساڵه، چوار ساڵی ئارامیی بێت، به‌ڵام ئارامی نه‌وه‌ك به‌و مانایه‌ی هه‌ر شتێك ئێمه بیڵێین و لایه‌نه‌كان قبوڵی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی هه‌موومان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك رێكبكه‌وین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان.
رووداو: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات، پێت وایه بتوانن له‌گه‌ڵ گۆڕاندا چوار ساڵی ئارام به‌ڕێبكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه هیوادارین یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری بكات، زۆریش ئه‌مه‌مان مه‌به‌سته، یه‌كێتی هێزێكی گرنگی ئه‌م وڵاته‌یه و قورسایی خۆی هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، تاكو یه‌كێتی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا به‌شدار بێت.
رووداو: به‌ڵام بۆچی یه‌كێتی پێیوایه له‌م دابه‌شكارییه‌ی پۆسته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا غه‌دری لێكراوه؟
نێچیرڤان بارزانی: پێموایه یه‌كێتی له ده‌ستپێكدا ته‌وەقوعاتی زۆریان به جه‌ماوه‌ری خۆیاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ری قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی 18 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان، پێم وایه باشتره یه‌كێتی قبوڵی بكات. ئێمه خۆمان پێنج وه‌زاره‌تمان هه‌یه و پێنج وه‌زاره‌تیشمان داوه‌ته یه‌كێتی.
رووداو: به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به سیادی ناوده‌برێن و په‌یوه‌ندیان به پاره و هێزه‌وه هه‌یه، به‌ر یه‌كێتی نه‌كه‌وتوون؟
نێچیرڤان بارزانی: جارێ ئێمه وه‌زاره‌تی سیادیمان نییه، ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی سیادیمان ده‌بێت، كه حکومەتی خۆت هەبێت و ئاڵاكه‌ت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو بێت، ئه‌وكات ده‌توانی ئه‌و ناوه به‌كاربهێنی. به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه هه‌موو وه‌زاره‌تێك گرنگی خۆی هه‌یه. كه باسی ئه‌منیه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وان سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
رووداو: ئێوه رێککەوتنی ستراتیژیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌یه، ئێستا یه‌كێتی پێیوایه پارتی به‌پێی ئه‌و رێککەوتنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات؟
نێچیرڤان بارزانی: رێککەوتنی ستراتیژی له قۆناغێك به‌سترا، به بۆچوونی من ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان. گه‌ر سه‌یری ئه‌و قۆناغه بكه‌ین، كه رێککەوتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ئیمزاكرد، ئێمه‌ی له زۆر كێشه رزگاركرد، به‌ڵكو توانیشمان پێكه‌وه زۆر كاری گه‌وره بكه‌ین، له‌به‌غدا ده‌سكه‌وتی باش به‌ده‌ست بهێنین، هه‌رچه‌نده ئه‌وه له ئاستی تموحی ئێمه نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا توانیمان شتی گه‌وره بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئێمه و پارتیدا بوو.
رووداو: به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ئه‌م رێککەوتنه‌ی ناونابوو رێککەوتنی دابه‌شكردنی پاره و پۆست؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌مه بۆچوونی ئۆپۆزسیۆنه و رێزیشمان هه‌یه بۆ بۆچوونی ئه‌وان، ئه‌وان ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ واقیعدا ناگونجێت، چونكه گه‌ر ئێمه بێینه سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ئه‌و كێشه مێژووییانه‌ی هه‌یانبووه، دوای رێکكه‌وتنی واشنتۆن و پاشانیش رێککەوتنی ستراتیژی، نه‌مان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیشمانهێناون، زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن، كه به‌كه‌م سه‌یر بكرێن. ئێمه له قۆناغێكی زۆر سه‌خته‌وه به‌ره‌و قۆناغی هاوكاری و هاوخه‌باتی و پێكه‌وه‌كاركردن په‌ڕینه‌وه.
رووداو: به‌ڵام نه‌یتوانی كۆتایی به‌دوو ئیداره‌یی بهێنێت؟
نێچیرڤان بارزانی: تاراده‌یه‌كی زۆر ئیشێكی باشی كردووه، به‌ڵام تۆ بڵێی سه‌د له سه‌د كۆتاییهێنابێت به دوو ئیداره‌یی، نه‌خێر كۆتایی نه‌هێناوه، به‌ڵام ئارامیه‌كیشی داوه به كوردستان، گه‌شه‌یه‌كی ئابووری داوه به كوردستان، یه‌كده‌ست بووین له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غدا، ئه‌مه هه‌مووی ده‌سكه‌وتی گرنگی ئه‌و قۆناغه بوون، كه ئێمه و یه‌كێتی پێكه‌وه كارمان كردووه.
رووداو: به‌ڵام ئه‌و رێكکه‌وتنه ته‌نیا له نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتیدا هه‌بووه، له‌خواره‌وه له‌ناو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی و یه‌كێتیدا نه‌بووه. ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یانبووه هه‌روه‌ك خۆی ماوه، بۆچی ئه‌م رێککەوتنه شۆڕنه‌بۆته‌وه بۆ خواره‌وه؟
نێچیرڤان بارزانی: ره‌نگه به‌ته‌واوه‌تی دانه‌به‌زیبێته خواره‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامانجانه هاتوونه‌ته‌دی، كه ئێمه له پێناویدا رێککەوتنی ستراتیژیمان ئیمزاكردووه، وه‌ك ئارامیی و نه‌مانی شه‌ڕ له كوردستان و پێكه‌وه‌كاركردن له به‌غدا. به‌ڵام به دڵنیاییشه‌وه هه‌ندێك كه‌موكوڕی هه‌ر ماوه.
رووداو: كه‌واته ئێستا كاركردن به رێکكه‌وتنی ستراتیژی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت؟
نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئێمه دانه‌نیشتووین بڵێین كۆتایی به‌م رێكکه‌وتنه هاتووه.
رووداو: به‌ڵام به عه‌مه‌لی كۆتایی پێنه‌هاتووه؟
نێچیرڤان بارزانی: به عه‌مه‌لی ده‌توانین بڵێین ئێستا قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه، كه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت. تا ئێستا ئێمه و یه‌كێتی پێكه‌وه كارمان كردووه، ره‌نگه لێره‌وه وا به پێویست بزانرێت، كه هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیکەیشدا رێكکه‌وتنێكی وا بكه‌ین و له‌و چوار ساڵه‌ی داهاتوودا هه‌موومان له‌ژێر چه‌ترێك كۆببینه‌وه.
رووداو: كه‌واته ده‌بێت قۆناغی دوای ئه‌م رێککەوتنه كاری پێبكرێت؟
نێچیرڤان بارزانی: قۆناغه‌كه گۆڕاوه، من گوتم تا ئێستا به فه‌رمی كۆتاییهێنان به‌م رێكکه‌وتنه‌مان رانه‌گه‌یاندووه.
رووداو: به‌ڵام ئه‌مه قسه‌یه‌كی دووسه‌ره‌یه، له‌لایه‌ك ده‌گوترێت ماوه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیکەیشه‌وه كاری پێناكرێت. ئایا به روونی ئه‌م رێكکه‌وتنه ماوه‌ی یاخود نا؟
نێچیرڤان بارزانی: تا ئێمه به فه‌رمی دانه‌نیشین و نه‌ڵێین كۆتایی پێهاتووه، من ناتوانم له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵێم كۆتایی پێهاتووه. به پێچه‌وانه‌وه له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوودا ده‌بێت ئێمه زیاتر هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین، چ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، چ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیکە.
رووداو: به‌ڵام به رێکكه‌وتنێكی تازه؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌ڵێ به رێکكه‌وتنێكی تازه، چونكه ئەم قۆناغی رێکكه‌وتنی ستراتیژی ته‌واو بووه و قۆناغێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام ئێمه به فه‌رمی رامانگه‌یاندووه، كه كۆتایی هاتبێت. ئه‌م قۆناغه تازه‌یه له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیکە پێویست ده‌كات، كه هاوكاربن و پێكه‌وه كاربكه‌ن.
رووداو: كه‌واته یه‌كێتی نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێکكه‌وتنی ستراتیژی پۆسته‌كانی پێبدرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پێی ده‌درێت؟
نێچیرڤان بارزانی: له ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردن ئێمه داوامان له یه‌كێتی كرد، پێكه‌وه له هه‌ڵبژاردن به‌شدار بین، وه‌ك رێكکه‌وتنێك كه له نێوانماندایه. براده‌رانی یه‌كێتی ره‌تیانكرده‌وه و حه‌زیان نه‌كرد. گوتیان ده‌مانه‌وێت به‌ته‌نیا به‌شدار بین. ئێمه‌ش رێزی بۆچوونی ئه‌وانمان كرد. كه هه‌ڵبژاردنیش ته‌واو بوو، یه‌كه‌م لایه‌ن كه ئێمه چووینه لایان بۆ نیشاندانی پابه‌ندبوونی خۆمان و له‌به‌رچاوگرتنی سه‌نگی ئه‌وان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو. ئه‌وان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت له‌و حكومه‌ته‌دا به‌شدار بن و ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكی یه‌كڕیزی نیشتیمانی بێت، یا كۆده‌نگی نیشتیمانی بێت. ئینجا ئێمه چووینه لای لایه‌نه‌كانی دیکە، كه ره‌غبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان بینی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنی قۆناغی پێكه‌وه‌كاركردن، ئێمه وه‌ك پارتی هه‌ڵسه‌نگاندنی باشمان بۆكرد.
رووداو: ئێستا دوا دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا گه‌یشتۆته كوێ؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وان پێداگیریی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌وان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
رووداو: به‌لای پارتیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ كێشه نییه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه له هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌گه‌ین، ئه‌وان هێشتا له بۆچوونی خۆیان ته‌نازولیان نه‌كردووه له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆكار بووه، كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێککەوتن، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین یه‌كێتی نیشتیمانی بێته ناو حكومه‌ت، واته ئه‌م پێداگیرییه‌ی ئێمه بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی، پشوودرێژییه‌كی زۆری به‌ئێمه داوه.
رووداو: به‌ڵام پێداگیرییه‌ك ده‌كه‌ن كه به دڵی خۆتان بێت، پێشتر گوتت هیچ وه‌زاره‌تێك له‌وی دیكه كه‌متر نییه، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناده‌نه یه‌كێتی؟
نێچیرڤان بارزانی: پۆسته‌كان دابه‌ش كراون، من ده‌ڵێم پێداگیریی یه‌كێتی، به‌ڵام تا ئێستاش یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، كه ئه‌م وه‌زاره‌ته نادرێته یه‌كێتی، ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بیروبۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، پارتی ده‌ڵێ ئه‌و وه‌زاره‌ته هی منه، چونكه ده‌زگای ئاسایشت له‌به‌رده‌سته، كه ده‌زگایه‌كی ئه‌منیه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هی گۆڕانه و حه‌سم بووه، به‌ڵام ئه‌م جه‌ده‌له‌ی نێوان ئێمه و یه‌كێتی تا ئێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه و به‌رده‌وامیشه.
رووداو: به‌ڵام له‌سه‌رووی ده‌زگای ئاسایشه‌وه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌یه؟
نێچیرڤان: جیاوازی هه‌یه، ئێستا به پێی یاسای ده‌زگای ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش شه‌خسیه‌تی خۆی هه‌یه، له سه‌رووی ئه‌وه‌وه هیچ شتێك نیه، ئه‌و راسته‌وخۆ به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ستیه‌تی. له‌یاسای پێشتر ره‌نگه به‌م شێوه‌یه نه‌بووبێت، به‌ڵام له یاسای تازه‌دا ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی ئه‌منیه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه. به‌راستیش پۆستێكی زۆر گرنگه.
رووداو: مادام هێنده گرنگه بۆچی خۆتان وه‌ریناگرن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناده‌ن به یه‌كێتی؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه ده‌زگای دیکەمان هه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشمان هه‌یه، ده‌زگایه‌كی دیکەی جیاوازه، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ی كاروباری رۆژانه به‌ڕێوه‌ده‌بن، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناخۆ و ئاسایشن. قسه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان ئه‌و ده‌زگایه‌یان وه‌رگرتووه و ده‌بێت ناوخۆش لای پارتی بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتیه، ئێمه حزبی یه‌كه‌مین له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی مرونه‌تیشمان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به هه‌موو لایه‌نه‌كان، له پێناو گه‌یشتن به مۆدێلێك، كه هه‌موو لایه‌كمان هه‌ست بكه‌ین له‌م پرۆسه‌یه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رچووین. له‌بیریشتان نه‌چێت ئه‌وان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشیان هه‌یه، كه به پێی یاسا جێگر و سه‌رۆكی حكومه‌ت پێكه‌وه ته‌كلیف ده‌كرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
رووداو: ئاماده‌ن له بری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بده‌ن به یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان داوای بكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هێڵی سوورمان له‌سه‌ر هیچ وه‌زاره‌تێك نییه، ده‌توانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت به له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن بێت.
رووداو: پێتان وایه یه‌كێتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی پێ به‌ڕێوه ناچێت؟
نێچیرڤان بارزانی: بۆنا؟ ئه‌وان كادیری زۆر باشیان هه‌یه، كادیری چالاك و زیره‌كیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی‌دا باسی لێوه‌بكرێت، نه‌ك هه‌روا بگوترێت فڵانه وه‌زاره‌تتان ده‌ده‌ینێ.
رووداو: جگه له یه‌كێتی، یه‌كگرتووش له به‌شه پۆسته‌كانی خۆی ناڕازییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وان گه‌یشتنه كوێ؟
نێچیرڤان بارزانی: پێموایه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێك، له دواین دیدار له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌ر رێککەوتنی ته‌واوه‌تیش نه‌كرابێت، به‌ڵام ته‌فاهومێكی ته‌واو هه‌یه له نێوانمان.
رووداو: ئه‌وان وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌رده‌گرن؟
نێچیرڤان بارزانی: من ده‌ڵێم تا ئیمزا ده‌كه‌ین، با ئه‌و قسه‌یه نه‌كه‌ین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه لێكتێگه‌یشتنی ته‌واومان هه‌یه.
رووداو: به‌ڵام ئه‌وه حه‌وت مانگ زیاتره باس له ته‌فاهوم ده‌كه‌ن، كه‌چی حكومه‌تیش پێكنه‌هاتووه؟
نێچیرڤان بارزانی: من پێموایه گه‌ر ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت درێژ بێت، هیچ شتێك له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت.
رووداو: بۆچی ناگۆڕێت چونكه هه‌ر خۆتان سه‌رۆكی حكومه‌تن؟
نێچیرڤان بارزانی: (به‌پێكه‌نینه‌وه) ره‌نگه ئه‌مه به‌شێكی ئه‌م هۆكاره بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه، گه‌ر تۆ بته‌وێت حكومه‌تێكی كۆده‌نگی نیشتیمانی دروست بكه‌ی، كاتی ده‌وێت، ئه‌م پرۆسه‌یه له كوردستان پرۆسه‌یه‌كی نوێیه، ته‌جروبه‌یه‌كی نوێیه.
رووداو: به‌ڵام ده‌كرێت خه‌ڵك هه‌ر له ژێر ته‌جروبه‌ی ئێوه دابێت؟ ئه‌وه 23 ساڵه ئێوه به‌رده‌وام ته‌جروبه له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: قۆناغه‌كان جیاوازن. له قۆناغی 1991-1994، ئێمه دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ بووین، دواتر كێشه‌ی تر هاته‌پێشه‌وه، چ ناكۆكی نێوان هێزه‌كانی ناوخۆی كوردستان، چ ئه‌و شه‌ڕه‌ی په‌كه‌كه به‌سه‌ر ئێمه‌یدا سه‌پاند. ئه‌مه‌ش قۆناغێكی تر بووه.
رووداو: به‌رده‌وام بیانووتان هه‌یه و قۆناغبه‌ندی ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر ئه‌مه هیچ بیانوو نیه، تۆ سه‌یری واقیعی كوردستان بكه، ئه‌وكات به‌دڵنیاییه‌وه له‌وه تێده‌گه‌ی كه قۆناغه‌كان جیاوازن. له‌قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ ناتوانی بیر له موئه‌سه‌سات بكه‌یته‌وه، له قۆناغێكدا كه په‌كه‌كه شه‌ڕی له‌سه‌رت فه‌رزكردووه، ناتوانی باس له‌مه بكه‌ی، له‌حاڵه‌تی شه‌ڕدای و ده‌بێت خۆت رزگار بكه‌ی. ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی كوردستان له‌دوای ساڵی 2004ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
رووداو: چه‌ند حزبێك هه‌ن، كه یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه، پێت باشه ئه‌وانه ببن به ئۆپۆزسیۆن یان بێنه ناو حكومه‌ت؟
نێچیرڤان بارزانی: پێم باشه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بكرێت.
رووداو: پێتوایه ئه‌م حكومه‌ته ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه‌ی تێدابێت، له داهاتووشدا كاره‌كانی به ئاسانی به‌ڕێوه‌بچن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك رێكبكه‌وین، به‌ڵێ.
رووداو: هێشتا رێكنه‌كه‌وتوون؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌رنامه‌مان نوسیوه و ئاماده‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربووه‌كان لیژنه‌ی بۆ داده‌نێین.
رووداو: كه‌واته قسه‌ی خه‌ڵك راست ده‌رچوو، ئێوه سه‌ره‌تا پۆسته‌كانتان دابه‌ش كرد، دواتر هاتنه سه‌ر به‌رنامه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌كانمان ئاماده‌كردووه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی داوكارییه‌كانی لایه‌نه‌كان بووه و پێشتر قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه، ته‌نیا ورده‌كاری پێویسته، تا رێكکه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
رووداو: پێتوایه تا مانگی شه‌ش بتوانرێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت؟
نێچیرڤان بارزانی: هیواردارین زووتر پێكبهێنرێت، له‌م یه‌ك دوو رۆژه په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، هه‌نگاوی به‌كرده‌یی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات.
رووداو: له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، ئه‌م كێشه‌یه بۆ هێنده قوڵه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م كێشه‌یه دوو به‌شه، یه‌كه‌میان ئه‌و نه‌وته‌یه كه پێشتر له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیکەی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه، به‌رده‌وام فرۆشراوه و كراوه‌ته بۆمب و چه‌ك و دژی گه‌لی كوردستان به‌كارهاتووه. ئێمه پێمانوایه له‌دوای 2004 له عێراقدا قۆناغێكی تازه ده‌ستپێكرد، ده‌ستوورێكی تازه‌مان هه‌بوو، نزیكه‌ی 80%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆداوه. هه‌ندێك مافی هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وت له ده‌ستووردا جێگیر كرا، كه له‌وكاته‌دا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان پێكه‌وه له به‌غدا كاریان بۆ كرد و شه‌و و رۆژ خه‌ریكی ئه‌وه بوون، كه ئه‌م داواكارییانه له‌ناو ده‌ستووردا جێگیر بكرێن. دوای قۆناغی 2004 و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق له ریفراندۆمێكدا، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵماندا به عه‌مه‌لی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. له‌كاتی گفتوگۆكاندا كه جه‌نابی سه‌رۆك و مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیکە تێیدا به‌شدار بوونه، باسیان له‌وه ده‌كرد، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ گفتوگۆی یه‌ك وشه‌ی عه‌ره‌بیان كردووه له ده‌ستووردا، ئه‌ویش وشه‌ی (معا) له‌گه‌ڵ (بالتنسیق و التشاور)، لایه‌نی كوردی پێداگیریی له‌سه‌ر (معا) ده‌كرد، به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، لایه‌نه‌كانی دیکەیش پێداگیرییان له‌سه‌ر (بالتنسیق والتشاور) ده‌كرد. ئه‌مه وایكردووه ئێمه بڵێین، موماره‌سه‌ی حه‌قی ده‌ستووری خۆمان ده‌كه‌ین، له ده‌ستوور رێمانپێدراوه و ئاماده نین ته‌نازولی لێبكه‌ین. له‌وه‌ش تێده‌گه‌م، میلله‌تێك كه داوای مافی ده‌ستووری خۆی ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه كێشه‌شی بۆ دروست ده‌بێت. ئاڵۆزیه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات. مافێكی ده‌ستووریمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و مافه جێبه‌جێ بكه‌ین، چۆن ئه‌وه‌مان كردووه، هاتووین یاسایه‌كمان بردۆته په‌رله‌مانی كوردستان و په‌سه‌ندمان كردووه، به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌ستمان به گفتوگۆ كردووه، تاكو بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئه‌م قۆناغه‌شمان تێپه‌ڕاندووه، كۆمپانیاكان هاتوون. باس له‌وه ده‌كرێت، كه ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بچووك ده‌ستمانپێكردووه، به‌ڵێ راسته له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بچووك ده‌ستمانپێكرد، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بیانی له بواری نه‌وتدا ئه‌مڕۆ له كوردستان كارده‌كات. سیاسیه‌تی به‌غدا له‌وكاتدا به سێ قۆناغ بوو، قۆناغی یه‌كه‌م گوتیان ئه‌وانه موباله‌غه ده‌كه‌ن، له هه‌نگاوێكی له‌م جۆره له كوردستاندا. قۆناغی دووه‌م هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له عێراق كاریان ده‌كرد و له هه‌رێمیش كاریان ده‌كرد، خستیانه لیستی ره‌شه‌وه، له قۆناغی سێیه‌م گوتیان راسته نه‌وتتان ده‌رهێنا، به‌ڵام ناتوانن بینرێنه ده‌ره‌وه. مه‌به‌ستی به‌غدا ئه‌وه‌یه، كه هه‌میشه بابه‌تی نه‌وت وه‌ك كارتێكی فشار دژ به هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت.
رووداو: سیاسه‌تی به‌غدا یان هی هه‌رێم هه‌ڵه بوو، بۆ ده‌ستپێكردن و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وته‌وه؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌بۆچوونی ئێمه، په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی راستمان كردووه، كه مافێكی ده‌ستووری خۆمان بوو و ده‌بوایه جێبه‌جێی بكه‌ین. من له ساڵی 2005-2006 كه له به‌غدا گه‌ڕاینه‌وه له‌وه تێگه‌یشتم كه مه‌به‌ستی به‌غدا زیاتر به‌كارهێنانی ئه‌م كارته‌یه وه‌ك فشار دژی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان ده‌یانه‌یوست كاره‌بای ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك خۆیان حه‌زیان كرد بمانده‌نێ، نه‌شتوانین نه‌وتی خۆمان به‌كاربهێنین. ئێمه كه گه‌ڕاینه‌وه كوردستان، له ساڵی 2006-2007ه‌وه ستراتیژیه‌تێكمان دانا، بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌رووی كاره‌با و سووته‌مه‌نیه‌وه. من ئه‌وكات به د. ئاشتیم گوت، كه ده‌بووه وه‌زیری نه‌وت، پێمگوت كاكه تۆ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌با و نه‌وت سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، ستراتیجیه‌كه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دابمه‌زرێنین.
رووداو: كه‌واته فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان له رێگای غه‌یری سۆمۆوه ناده‌ستوورییه؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر ناده‌ستووری نییه، زۆریش ده‌ستوورییه. هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری نییه بڵێت ته‌نها كۆمپانیای سۆمۆ مافی هه‌بێت نه‌وت بفرۆشێت، شتی وانیه.
رووداو: كه‌واته كێشه‌ی نه‌وت له فرۆشتنی دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ئۆپۆزسیۆنیش باسی ده‌كرد، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له پرسی نه‌وتدا؟ بۆچی حكومه‌تی به‌غدا پێیوایه شه‌فاف نین؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه، ئێستا حكومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی شه‌فافیه‌ت ناكات.
رووداو: به‌ڵام باسی كوژاندنه‌وه‌ی عه‌داده‌كان ده‌كات؟
نێچیرڤان بارزانی: پێویسته روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت، ئێمه عه‌دادمان نه‌كوژاندۆته‌وه، له مه‌سه‌له‌ی نه‌وتدا مومكین نییه بشاردرێته‌وه، كه چه‌ند نه‌وت ده‌ڕوات، شتی وا نییه.
رووداو: له رێگای بۆڕی یاخود تانكه‌ره‌وه؟
نێچیرڤان بارزانی: له‌رێی بۆڕی و تانكه‌ره‌وه، هه‌رچۆنێك بڕوات شه‌فافه، له‌م دواییانه‌شدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان زۆر به ته‌فسیل ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی، هه‌مووی بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌و داهاته‌ی بۆی هاتووه و ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشراوه، هه‌موو داتاكان به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوده‌كاته‌وه. به‌راستی ئه‌م هه‌موو گومانه‌ی هه‌یه زۆر بێمانایه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بێت، هه‌رچی گرێبه‌ستی نه‌وت هه‌یه له كابینه‌ش شه‌شه‌م، به ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێز كاك د. به‌رهه‌م، كه هه‌مووی له وێبسایته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گرێبه‌سته‌كانی ئێمه ئه‌وانه‌ن، جا له‌وه شه‌فافتر حكومه‌تی هه‌رێم چی بكات؟
رووداو: به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێ كۆمه‌ڵێك بڕگه له گرێبه‌سته‌كاندا هه‌ن، له بڵاوكردنه‌وه‌كاندا نییه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه هه‌رچی هه‌یه بڵاومانكردۆته‌وه، تۆ ناتوانی عه‌قدێك بڵاوبكه‌یته‌وه، كه وانه‌بێت. به‌ڵام تۆ ته‌سه‌ور ده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بڵێت كارێكی باشیان كردووه؟ ئۆپۆزسیۆن بۆیه ئۆپۆزسیۆنه، كه به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات بڵێت ئه‌م شتانه‌یان خراپه. به بۆچوونی من وابووه. ته‌نانه‌ت گه‌ر ئیشێكی باشیشمان كردبێت، من پێموانیه ئۆپۆزسیۆن بڵێت كارێكی باشتان كردووه، ئه‌مه‌ش زۆر به ته‌بیعی وه‌رده‌گرم. كاتێك به‌غدا باسی فرۆشتنی نه‌وت ده‌كات، من به كوردی و به كورتی به دوو وشه پێت بڵێم، مه‌سه‌له‌كه كۆنتڕۆڵه، به‌غدا ده‌ڵێت من كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌م، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین ته‌جروبه‌یه‌كی خراپمان له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌یه، نابێت ئێوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. با باسی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ئه‌خیرم بكه‌م بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه، به‌رله‌وه‌ی بچینه به‌غدا، بۆچوونی من وابوو، كه به‌غدا به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو عێراقدا كێشه‌ی دابینكردنی بوودجه‌ی هه‌بێت، كه چووین بۆ به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی، تووشی شۆك بووم كه ئه‌مه‌م زانی، چونكه پێموابوو كێشه‌ی داراییان هه‌یه و پاره‌یان چاپ نه‌كراوه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان نه‌خێر ئێمه به بڕیار بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان راگرتووه، گوتم چۆن؟ گوتی به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان راگرتووه، من جارێكی دیکە پرسیاره‌كه‌م دووباره كرده‌وه، به ئه‌مری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌غدا نوری مالیكی ئێوه بڕیارتان داوه بوودجه‌ی هه‌رێم راگرن؟ گوتی به‌ڵێ به ئه‌مری وه‌زیری مالیه و سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، گوتم كه‌واته چ پێویست ده‌كات ئێمه مفاوه‌زات بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئێوه پێشتر ده‌سپێشخه‌ریتان كردووه و پاره‌ی هه‌رێمتان بڕیوه، چ پێویست به‌م مفاوه‌زاته ده‌كات؟ ئه‌وان مه‌به‌ستیان كۆنتڕۆڵه و ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌موو كۆنتڕۆڵ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان بێت. بۆ ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌م كاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كردی، زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو.
رووداو: كه‌واته ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ له‌ژێر ده‌ستی خۆتاندا بێت، ئاماده‌ن داهاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدادا گوتومانه كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ئێمه بێت، پرۆسه‌كه شه‌فافیه‌تی تێدابیت. شه‌فافیه‌ت چیه؟ چۆن نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، چۆن له بازاڕی جیهانی به نرخی جیهانی ده‌فرۆشرێت، له‌م پرۆسانه هه‌مووی ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئێوه پێكه‌وه بین، له ئه‌نجامدا ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یفرۆشین، رێكده‌كه‌وین، كه چه‌ندی بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، بڵێین 17%، ئه‌و به‌شه‌ی هه‌رێم وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌ر زیاتر له‌وه‌مان فرۆشت، ئێمه ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین.
رووداو: به‌ڵام ئێستا له ناوه‌نده زانستی و رۆشنبیرییه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت، كه به‌و پرۆسه به‌رفره‌وانه نه‌وت له خاكی هه‌رێم ده‌رده‌هێنرێت، ئایا بیر له نه‌وه‌كانی داهاتوو ناكه‌نه‌وه، چونكه نه‌وتیش رۆژێك دێت كۆتایی دێت؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌مه گریمانه‌یه، هه‌رێمی كوردستان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت خه‌ریكه ده‌بێته به‌شێك له‌و شوێنه‌ی كه وزه بۆ جیهان دابین ده‌كات. مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ته‌نیا بازاڕكردن نییه، پێگه‌ی سیاسی بابه‌ته‌كه‌ش گرنگه، ئێمه له‌و رێگه‌یه‌وه پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه پێگه‌ی سیاسی خۆی به‌هێزتر بكات. گه‌ر سه‌یری ئه‌مدیوی رووداوه‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مه‌مان نه‌كردبایه، ده‌بوو هه‌میشه چی بكه‌ین؟ ده‌بوو دابنیشین و چاوه‌ڕێی به‌غدا بكه‌ین. به‌غداش به كه‌یفی خۆی بڵێت ئه‌مه‌تان هه‌ڵه‌یه و ئه‌مه‌تان راست نییه، ئه‌مه ده‌نێرم و ئه‌مه نانێرم، ده‌بوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌غدا تووشی ئه‌م كێشه‌یه ببین، مه‌جبوری ئه‌وه‌ش بین ته‌نازول بكه‌ین. من پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مییه‌یه كه‌متریش بێت، به‌ڵام بتوانین سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی خۆمان هه‌بێت، زۆر باشتره.
رووداو: زۆرجار ده‌گوترێت ئه‌م نه‌وته وه‌ك كارتێك به‌كارده‌هێنرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. بابه‌تێكی وا له بیری سه‌ركرده‌كانی كورددا هه‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه هێشتا به‌ره‌و ئه‌و ئیتیجاهە نه‌ڕۆیشتووین، به‌ڵام نه‌وت ته‌نها كاڵایه‌كی بازرگانی نییه، به دڵنیاییه‌وه كاڵایه‌كی سیاسیشه. هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه كه‌مه‌ی ده‌ستی به‌وكاره كردووه، له 2005-2006ه‌وه، توانی ببێته شوێنێك بۆ دابینكردنی وزه بۆ جیهان، پێگه‌ی خۆی به‌هێزكردووه، كۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ك ئیكسۆن مۆبێل و گازپڕۆم و تۆتاڵ و شێڤڕۆن له كوردستان هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیه‌كی ده‌ستووریی و یاسایی هه‌یه، مومكین نییه بێن ئه‌و ریسكه بكه‌ن و سه‌رمایه‌ی خۆیان له كوردستان به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
رووداو: ئێستا رۆژانه نه‌وت ده‌ڕوات بۆ توركیا؟ بڕ و رێژه‌كه‌ی چه‌نده؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه تا ئێستا نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك به‌رمیلمان ناردووه. تۆ پرسیارت له باره‌ی عه‌داده‌وه كرد، عه‌داد ناكوژێته‌وه، ئه‌مه قسه‌ی ناحه‌زانی ئێمه‌یه، ئه‌م نه‌وته كه ده‌ڕوات، ده‌چێته به‌نده‌ری جیهان، به پێی ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا كردوومانه، له به‌نده‌ری جیهان هه‌ندێك خه‌زانه بۆ هه‌رێمی كوردستان جیاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی خه‌زاناتی عێراقه، كه داخڵی ئه‌و شوێنه ده‌بێت، كۆمپیوتەر هه‌مووی ده‌رده‌خات كه چه‌نده ده‌چێته ئه‌و خه‌زانانه، هی ئه‌وه نییه بكوژێته‌وه. ئێمه ئه‌و نه‌وته‌مان له‌وێ كۆكردۆته‌وه و تا ئێستاش نه‌مانفرۆشته‌وه.
رووداو: وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌ڵێت ته‌نیا ده‌توانین دوو ملیۆن به‌رمیل خه‌زن بكه‌ن، دواتر ده‌بێت بفرۆشێت، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی: ده‌یفرۆشین، بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌یفرۆشین.
رووداو: به بێ حكومه‌تی عێراق؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌ڵێ به بێ حكومه‌تی عێراق.
رووداو: خۆتان بۆ ئه‌گه‌ری فرۆشتنی بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق ئاماده كردووه؟
نێچیرڤان بارزانی: خۆئاماده‌كردن چییه، ئێمه باجه‌كه‌مان داوه، له مانگی یه‌كه‌وه موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه. كه میزانیه په‌سه‌ند ناكرێت، عاده‌ته‌ن یه‌ك له دوازده‌ی میزانیه بۆ هه‌موو ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی عێراق به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ڕوات، ته‌نها شوێنێك، كه له مانگی 12ه‌وه تاكو ئێستا بۆی نه‌هاتووه، هه‌رێمی كوردستانه، ته‌نها مانگێك مووچه هاتووه، ئه‌ویش به كه‌می. هه‌رێمی كوردستان 850 ملیاری هه‌یه بۆ موچه، ئێمه 500 و شتێكمان بۆ هاتووه. مانگی دووش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان وه‌رگرتووه، مانگی سێ و چواریش هیچمان وه‌رنه‌گرتووه، باجه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه.
رووداو: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ده‌توانن حكومه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، كه موچه‌تان پێنه‌درێت؟
نێچیرڤان بارزانی: به‌ڵێ ده‌توانین. ئێمه موچه‌مان پێده‌درێت، ئێمه تووشی شۆكێك بووین، كه چوینه به‌غدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك له دانوستانه‌كان، تووشی ئه‌و شۆكه بووین، كه موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕیوه، بۆ ئێمه ئه‌وه شۆك بوو، بۆیه له حاڵه‌تێكی وادا كه دێیته‌وه و دانیشتن ده‌كه‌ی، به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك دواكه‌وتن رووده‌دات، كه ئێمه چۆن بتوانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین. به‌ڵام من ده‌مه‌وێ ئه‌مڕۆ لێره‌وه دڵنیاتان بكه‌مه‌وه، كه ئێمه بێ به‌غدا مووچه‌مان داوه، مانگی چواریش ده‌درێت. هه‌ندێك دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌مه له ئه‌نجامی ئه‌و شۆكه بوو، كه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆمان دروست بوو.
رووداو: موچه‌ی مانگی چوار دواناكه‌وێت؟
نێچیرڤان بارزانی: ره‌نگه دوابكه‌وێت، به‌ڵام عه‌مه‌لیه‌ن له‌مڕۆ و سبه‌ینێوه مانگی چوار ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كه كاتی ده‌وێت، پاره‌ی ئێمه تا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه ده‌گاته كوردستان و ده‌كرێته دینار و ده‌درێته خه‌ڵك، كاتی ده‌وێت. به‌ڵام من خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی ده‌توانین. ئه‌مه ئه‌و باجه‌یه ئێمه ده‌یده‌ین. ئێمه له توركیا نه‌وتمان هه‌یه، ده‌بێت بیفرۆشین.
رووداو: گوتت پاره له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه بگاته‌وه كوردستان، مه‌به‌ستت كام پاره‌یه؟
نێچیرڤان بارزانی: له‌و پاره‌یه‌ی ماومانه‌ته‌وه، له‌وه‌ی پێیده‌گوترێت شیرینی، هه‌ندێك پاره‌مان له‌وێ هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بانكیش قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌رز لێیان وه‌ربگرین. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كۆمپانیای خۆماڵی، كه من نامه‌وێت یه‌ك یه‌ك ناویان بهێنم، به‌ڵام به‌راستی ئه‌و كۆمپانیا خۆماڵیانه‌ش یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه، ئه‌وان پاره ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ردا له نه‌وت وه‌ریده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر سوپاسیان ده‌كه‌ین.
رووداو: به‌ڵام گه‌ر واقیعبینانه سه‌یری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێوه بكه‌ین، ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و موچه‌خۆر، كه موچه‌كه‌یان به‌شی ژیانیان ناكات، لێی زه‌ره‌رمه‌ند بوونه. خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاری ناردووه. پێشمه‌رگه‌یه‌ك نوسیویه‌تی، به نێچیرڤان بارزانی بڵێ، یان بێت سێ منداڵه‌كه‌م ببات به‌خێویان بكات، یان موچه‌كه‌مان بۆ چاك بكات. هه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار زه‌ره‌رمه‌ندن، چ به‌رپرسێك هه‌یه چاوه‌ڕێی موچه بكات؟
نێچیرڤان بارزانی: من له‌وه تێده‌گه‌م، ئه‌وه مافی خۆیه‌تی موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م سیاسه‌تێكین، یان ده‌بێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت مه‌رجه‌كانی به‌غدا قبوڵ بكه‌ین، یان ده‌بێت كه‌مێك ته‌حه‌مول بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌مانه‌وێت، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه، كه ئێمه بە ئامانج ده‌گه‌ین، بابه‌ته‌كه به‌م جۆره نییه بڵێی به‌رچاومان روون نییه.
رووداو: ئێوه ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكێك كه پاره‌ی نییه شیر بۆ منداڵه‌كه‌ی بكڕێت و كرێی خانووه‌كه‌ی بدات، نا‌توانیت ته‌حه‌مول بكات؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه موچه‌ی مانگی سێمان داوه، هی چواریش ده‌ستپێده‌كه‌ین، موچه‌ی هیچ هاووڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش نافه‌وتێت، موچه‌كه‌یان ده‌ده‌ین، به‌ڵام تا ئێمه ئه‌و باره راست ده‌كه‌ینه‌وه، كاتی ده‌وێت و كاری ده‌وێت، ناكرێت كه ئه‌و بوودجه‌ی بڕی، بڵێی به شه‌و و رۆژێك پڕیده‌كه‌مه‌وه. كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته، ئێمه ده‌توانین ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌مانه به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
رووداو: له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا گوتتان هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك 500 دۆلار حه‌قی خۆی له نه‌وت ده‌درێتێ، ئه‌مه ته‌نیا بۆ بانگه‌شه بوو؟
نێچیرڤان بارزانی: به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه نه‌بووه، ئێمه ئه‌گه‌ر له شتێك دڵنیا نه‌بین كه ده‌توانین جێبه‌جێی بكه‌ین، قه‌ت نایڵێین، نه ده‌مانه‌وێ خه‌ڵكی خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین، نه فێڵیان لێبكه‌ین. باسی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت ده‌كه‌ین، ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ئابوورییه‌یه كه ئێمه باسی لێوه ده‌كه‌ین. به گه‌یشتن به‌و ئامانجه و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه پابه‌ندی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بین.
رووداو: بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێدانی موچه، كه نه‌بێته هه‌واڵ سبه‌ی فڵان وه‌زاره‌ت موچه ده‌درێت، هه‌روه‌ها پێدانی ئه‌و 500 دۆلاره، كه‌ی ئه‌مانه جێبه‌جێ ده‌بن؟
نێچیرڤان بارزانی: من ناتوانم بڵێم ئه‌م 500 دۆلاره كه‌ی ده‌چێت، چونكه ئه‌مه له مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نەو‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كات. من ده‌ڵێم له هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه تا مانگی 5 و 6 ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵی جدی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه دوای ئه‌و واده‌یه، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. گرنگ ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ببنه‌وه، كه موچه‌ی هیچ كه‌سێك نافه‌وتێت، دواكه‌وتن بابه‌تێكه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌ی كه‌س نافه‌وتێت.
رووداو: له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دای، كه هێشتا خه‌ڵك خێروبێری نه‌وتی به‌چاوی خۆی نه‌بینیوه و سوودی لێوه‌رنه‌گرتووه؟
نێچیرڤان بارزانی: نه‌خێر به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كردویه‌تی، ئه‌و كاره‌با و سوته‌مه‌نیه چۆن دابین كراوه؟
رووداو: به‌ڵام ساڵی دوو تا سێ به‌رمیل ده‌درێت ئه‌ویش به پاره؟
نێچیرڤان بارزانی: ئێ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌درێت، پێشتریش هه‌ر وا بووه. به‌ڵام به‌پاره‌یه‌كی ره‌مزی پێیان ده‌درێت، به‌رمیلێكیشمان بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شكردووه. ئه‌مه هه‌مووی له ئه‌نجامی سیاسه‌تی راستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه، له‌باره‌ی نه‌وته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌مانه هیچیان نه‌ده‌كرا و ده‌بوو چاوه‌ڕوان بین به‌غدا به قه‌تره پێمان بڵێت مافی ئه‌وه‌نده‌یه و ناكرێت زیاتر بدرێت. ئێستا خۆمان ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین، ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌زانم. سیاسه‌تی دروستكردنی پیشه‌سازی نه‌وت له كوردستان، كه پێشتر هیچ زه‌مینه‌یه‌كمان بۆی نه‌بووه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یه، دروستكردنی ژێرخانی ئه‌م وڵاته، هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتیان ده‌وێت.
رووداو: خه‌ڵك ده‌ڵێت داهاتی نه‌وت زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه‌كان به‌كارهاتووه، به تایبه‌ت به ئێوه ده‌گوترێت، كه له داهاتی نه‌وت پاره‌تان داوه به كه‌ناڵی رووداو؟
نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م قسه‌یه ناحه‌زانی ئێوه وه‌ك كه‌ناڵی رووداو ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، جاری دیكه‌ش گوتومه و ئێستاش ده‌یڵێم، هیچ پاره‌یه‌كی نه‌وت بۆ كه‌ناڵی رووداو نه‌چووه و شتی واش مومكین نییه و ناكرێت.

به‌شی بكه لە