سنوونێ

سنوونێ
سنوونێ، گەورەترین باشووری کوردستان و عێراقە، سەر بە قەزای شنگالەو لە پارێزگای نەینەوا، ژیانی خەڵکەکەی زیاتر لەسەر کشتوکالە.

رووبەری ئەو ناحیەیە 861 دۆنم زەوییەو ژمارەی دانیشتوانی 148 هەزار کەسە، کە بەشی هەرە زۆریان کوردی ئێزدین، ئەم ناحیەیە دەکەوێتە سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان.

لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، سنوونێ بۆ ماوەی چەند مانگێک لەلایەن داعش دەستی بەسەرداگیراو خەڵکەکەی ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون، دواتر پێشمەرگە ئەو ناحیەیەی لەدەستی داعش رزگارکرد.

تاوەکو ساڵی 1975 سنوونێ 150 گوبدی هەبوو، بەڵام دوای ساڵی 1975 ژمارەیەکی زۆر لەو گوندانە لەلایەن رژێمی بەعش تێکدران خەڵکەکەی لە کۆمەڵگەی زۆرەملێ نیشتەجێکراون.