بارزانی و نەوشیروان مستەفا و میتران
دوای دروستبوونی بەرەی کوردستانی، تەواوی حیزبە کوردستانییەکان یەکهەڵوێستیان هەبوو دژی، نەیارەکانیان و هەموویان لەژێر سەرکردایەتی مەسعوود بارزانی دەجولانەوە.
ئەم یەکگرتووییە سەرنجی زۆر وڵاتی جیهانی راکێشا بۆ ئەوەی هاوکاریان بکەن، ئەوکات لە ساڵی 1989 دانیال میتران، کە ئەوکات خێزانی سەرۆکی فەرەنسا بوو، سەردانی کامپی ئاوارەکانی ماردینی کرد لە باکووری کوردستان.
*لەوێ لە دیدارێکدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی و نەوشیروان مستەفا، باسی ئەوەیانکرد، کە گەلی کورد زوڵمی لێکراوەو پێویستە هاوکاری بکرێت، هەروەها ئەو هەڵوێستی گەلی فەرەنسا بە کورد راگەیاند، بۆ هاوکارایکردن.
دانیال میتران، کە سەرکردەکانی کوردستان پێیدەڵێن دایکی کوردان، لە دیدارەکەدا گوتی، "چەندین ساڵە هەوڵدەدەین دەنگی کورد بە جیهان بناسێنین، چەندین کۆنفرانسمان کردووە لە پاریس لە واشنتن و چەندین وڵاتی دیکە، بۆ ئەوەی دەنگی ئێوە بگەیەنینە میللەتانی دیکە، زۆرجار خەڵکی بە ئێمەیان گوتووە ئێمە یارمەتی ئەو میللەتە نادەین، لەبەرئەوەی میللەتێکی ناتەبان لە نێوان خۆیاندا، ئایا ئێستاش ناتەبان یاخود یەکێتییەکی باش هەیە".
لەوێ نەوشیروان مستەفا وەڵام دەداتەوەو دەڵێ "دەڵێ تاوەکو ئێستا گەلی کورد ئاوا یەکریز نەبووە، چونکە لە ئەنجامی ئەزموونی خۆمان بۆمان دەرکەوتووە، سەرکەوتن لە یەکڕیزیدایە، ئێستاش کاک مەسعوود بەناوی هەموو کوردی عێراق قسە دەکات.
دانیال میتران بەردەوام دەیگوت، کوردستان وڵاتی دووەمی منە، ئازادبوونی کوردستانی گەورە خەونی منە.
دانیال میتران لە ساڵی 1924 لە شاری فیردووکی رۆژهەڵاتی فەرەنسا لە دایکبووە، لە ساڵی 1944 هاوسەرگیری لەگەڵ فرانسوا میترانی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا دەکات، لە 22/11/2011 کۆچی دوایی دەکات.

بهشی بكه لە