ژنێکی میهرەبان
لە هەموو شاری سلێمانی تەنیا یەک خانەی منداڵانی بێ دایک و باوک هەیە، هەموو خانەکە لەلایەن دایکانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە کارمەندی حکومەتن. لەم فیچەرەدا چیرۆکی شەوێکی یەک دایک وەردەگرین، کە لە شەوێکدا نازی دایکانەی خۆی دەداتە 7 منداڵی بێنازی دایک و باوک.
کەژاڵ عەبدووڵڵا، دایکی ماڵەوەیەو کارمەندی خانەی بەساڵاچوانە، شەوان ماڵەوە جێدەهێڵێت و دەچێتە ماڵی دووەمی، کە خانەی بەساڵاچوانە، ئەو باوەشی میهرەبانی بۆ چەند منداڵێکی دیکە دەکاتەوە، کە بە بزەو پێکەنینەوە چاوەڕێی باوەشی ئەو دەکەن.
کەژاڵ، هەر شەوێک چاودێری 7 منداڵ دەکات، ئەو تاوەکو کاتی خەوتن خواردنیان پێدەدات و پەروەردەیان دەکات و پاکیان دەکاتەوە، هەروەها فێری خوێندنیشیان دەکات، کاتێک شەو بۆ منداڵوکان درەنگ دەبێت، چیرۆکێکیان بۆ دەخوێنێتەوە، منداڵان بەدەم گوێگرتن لەم چیرۆکە خەو دەیانباتەوە.
بەڵام کەژاڵ ناخەوێت، بەڵکو تاوەکو بەیانی چاودێری ئەو منداڵانە دەکات و هەر منداڵیک پێویستی بە پاککردنەوە بێت و یاخود پێویستی بە خواردن بێت، ئەو پێاندەدات.
لەم فیچەرەدا سۆزی ئەو دایکە دەبینن، بۆ ئەو منداڵانەی کە لە گۆشت و خوێنی خۆی نین.
بهشی بكه لە