كورد چ بریارێك له‌باره‌ی عیراقه‌وه‌ بدات؟

كورد چ بریارێك له‌باره‌ی عیراقه‌وه‌ بدات؟

دەمێكە باسی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی تەكنۆكرات  لە عێراق دەكرێت، و وا بڕیارە ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی  عێراق لیستێك بۆ گۆڕانكاری وەزارەتەكان پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران  بكات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کورد هیچ داواکارییەکی عەبادی جێبەجێ ناکەن و  ئامادەنین ناوی وەزیری تازە پێشکەش بە عەبادی بکەن، ئەوان چاوەڕێی  هەنگاوەکانی عەبادی دەکەن بۆئەوەی بزانن دەتوانێت سەرکەوتوبێت یان نا.

 ئەم تەوەرە به‌میوانداری محەمەد بازیانی  سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیییەکان به‌ڕێوه‌چوو.

هاونیشتمانیانیش به‌خستنه‌ڕووی راو سه‌رنجه‌كانیان به‌شداربوون.

پێشكه‌شكار: سروه‌ هه‌ورامی 
كۆنترۆڵ: سۆران حسێن