رووداو- dha
بولەنت ئارینچ، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی توركیا رایدەگەیەنێت ئەگەری ئەوە هەیە (یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) بەتەواوی لابدەن، وەك خۆشی دەڵێ "ئەوەش بەستراوەتەوە بە نەمانی دیاردەی تیرۆر لە توركیا"، كە مەبەستی سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی و كشانەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە بۆ دەرەوەی سنووری توركیا.
لە زیندانەكانی توركیا 60 رۆژنامەنووس زیندانین، لەم بارەیەوە ئارینچ پێیوایە دۆسێی ئەوانە بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەگەڕێتەوەو گوتی "ئەو كەسانە پیشەی رۆژنامەنووسی بەكاردەهێنن بۆ بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، یان دەستەبەری هاوكارییەكان دەكەن بۆ PKK".
راشیگەیاند: "ئەگەر دیاردەی تیرۆر بەتەواوی بنبڕ ببێ، بەلایەنی كەمەوە پڕۆسەی ئاشتی بتوانێ چەكدانان و چوونەدەرەوەی گەریلاكان بەدوای خۆیدا بهێنێ، هاوكات روانگەی سیاسی PKK لە ئەنجامدانی چالاكی سەربازییەوە بگۆڕێ بۆ گفتوگۆی سیاسی دەكرێ یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تەواوی لاببرێ".
گوتیشی: "ئەوانە بە سیفەتی رۆژنامەنووسی دەهێنرێنە بەردەم دادگا، بەڵام بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادگایی دەكرێن، بەڵام ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی دادگای مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا ماددەی: (بۆ ئەوەی پڕوپاگەندە وەك تاوانێك سەیربكرێ، دەبێ ئەو پڕوپاگەندەیە بووبێتە هۆكاری جووڵاندنی تووندوتیژی)".
ئارینچ ئاماژەی بەوەشدا: "تاوەكو ئێستا هیچ كەس و لایەنێك داوای ئەوەی نەكردووە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەتەواوی لاببرێ، چونكە دیاردەی تیرۆر تاوەكو ئێستا بەجۆرێك لە جۆرەكان بەردەوامی هەیە، خۆزگە دەكرا هیچ كەسێك كە سیفەتی رۆژنامەنووسی هەڵدەگرێ تاوانبار نەكرابایە".