بێستون عوسمان ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایکبووە. لە بوارەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردنی کار و رۆژنامەوانی کاریکردووە. لە ساڵی 2005 ەوە دەستی بە نووسین کردووە. لە چەند دەزگایەکی میدیایی کوردی و تورکی کاریکردووە. خاوەنی چەند توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگای تورکیا. لە سەرەتای 2014 ەوە وەک بەڕێوبەری دێسکی تورکیا لە تۆڕی میدیایی رووداو کاردەکات. بێ لە زمانی کوردی، هەردوو زمانی ئینگلیزی و تورکی دەزانێت. بێستون عوسمان خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە.