ژیاننامەی ئەحمەد داودئۆغڵو

21-08-2014
محەممەد عزەدین
نیشانەکردن ئەحمەد داو ئۆغڵو
A+ A-

رووداو- ئەنقەرە

ئەحمەد داو ئۆغڵو 26-2-1959 لە شاری کۆنیا لە تورکیا لەدایکبووە.

لە ساڵی 2009  وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا کاری کردووە.

ژیانی خوێندن:

1- ئەحمەد داود ئۆغڵو ئامادەیی ئیستەنبوڵی کوڕانی تەواوکردووە.

2- لە ساڵی خوێندنی 1983-1984 لە زانکۆی بۆغازیچی لە شاری ئیستەنبوڵ دەستی بە خوێندنی بەشی ئابووری و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

3- لەبەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەمان زانکۆ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای وەرگرتووە.

4- لەساڵی 1990 لە زانکۆی مالیزیای نێودەوڵەتی ئیسلامی وەک پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دەستبەکاردەبێت و دواتریش بەشی سیاسەت لەو زانکۆیە دەکاتەوە، پاشان لە ساڵی 1993 دەبێتە سەرۆکی ئەو بەشە.

5-  لەنێوان ساڵانی 1995-1999 لە زانکۆی ماڕمەڕە لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کاری کردووە.

6-  لە نێوان ساڵانی 1998-2002 لەبەشی ئەکادیمیای سەربازی و ئەکادیمیای جەنگ وەک وانەبێژ کاری کردووە.

ژیانی سیاسی

1- ئەحمەد داود ئۆغڵو ئەندامی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە لە تورکیا و لەسەر لیستی ئەو پارتەش وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.

2-   داود ئۆغڵو لەماوە سەرۆککۆماری ئەحمەد نەجدەت سیزار و لەماوەی سەرۆکوەزیرانی عەبدوڵڵا گیول لە ساڵی 2003 وە وەک راوێژکاری حکومەتی تورکیا بۆ کار و باری سیاسەتی دەرەوە دەستی بەکارکردووە.

3-  بووەتە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ کاروباری دەرەوە.

4-  لە ساڵی 2009 دەکرێت بە وەزیری دەرەوەی تورکیا.

ژیانی كۆمەڵایەتی

ئەحمەد داود ئۆغڵو خێزاندارە و خاوەنی 4 منداڵە.

هەریەکە لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت.

خاوەنی یەکێک لە پەرتووکە ناودارەکانی تورکیایە لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ناونیشانی ( قوڵایی ستراتیژی).

خاوەنی تێزی "سفر کێشەیە" لە پەیوەندییەکانی دەرەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە