رووداو - ئاژانسەكان
سەرۆكی دەزگای كاروباری ئاینی توركیا رایگەیاند رۆژی مسوڵمانێك دەكوژرێت و لەسەدا 90 ی ئەوانەش لەلایەن مسوڵمانان خۆیانەوە دەكوژرێن.
محەمەد گۆرمەز، سەرۆكی دەزگای كاروباری ئاینی توركیا لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ "دەستپێشخەری زانایانی ئیسلام بۆ ئاشتیی لە جیهاندا"، كە لە ئیستەنبوڵ رێكخراو سێ رۆژی خایاند، باسی لە دوایین پێشهاتەكانی جیهانی ئیسلامی كرد.
گۆرمەز ئەنجامی كۆمەڵێك توێژینەوەی خستەڕوو كە دەریدەخات لە چەند ساڵی رابردووەوە هەتا ئێستا رۆژانە یەك مسوڵمان دەكوژرێت و لەسەدا 90 یشیان لەلایەن مسوڵمانەوە دەكوژرێن، كە ئەو بە برای یەك ناوی بردن.
سەرۆكی دەزگای كاروباری ئاینی توركیا باسی لەوەشكرد، كە پێویستە بەدواداچوون و لێكدانەوەی زۆر بكرێت بۆئەوەی بزانن چۆن گرووپە تووندڕەوەكانی وەك داعش و بۆكۆ حەرام و ئەوانی دیكە درووستبوون و گەشەیان سەندووە لەناو جیهانی ئیسلامی.
رۆژی 17-7-2014 "دەستپێشخەری زانایانی ئیسلام بۆ ئاشتیی لە جیهاندا" لە ئیستەنبوڵ كۆبووەوە بۆ پێكهێنانی دەستەیەكی عاقڵمەندان بۆ رێگرتن لە درووستبوونی شەڕی مەزهەبی لە نێوان مسوڵمانان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ