رووداو- بەغدا
پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، پارێزگای ئەنباری وەک پارێزگایەکی وێرانبوو ناساند.
ئەمیرە زەنگەنە، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی شەممە 2/4/2016، پارێزگای ئەنباری وەک پارێزگایەکی وێرانبوو پەسەندکرد.
بەوپێیە پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەکردنی رەوشی ئەنبار بگرێتەبەر و لیژنەیەکی فریاکەوتن بە سەرۆکایەتی پارێزگا یاخود سەرۆکوەزیران بۆ بەدواداچوونی پەرەسەندنەکانی پارێزگای ئەنبار پێکبهێنرێت. هەروەها پەرلەمان داوای لە حکومەت کردپارەیەکی دیکە لە دەرەوەی بودجە بۆ ئەنبار تەرخان بکات.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، پەرلەمانی عێراق بەخشینی کۆمپانیا عێراقی و بیانییەکانی لە باج و گومرگ پەسەندکرد، کە پڕۆژەی وەبەرهێنان لە عێراق جێبەجێ دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ